تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەوسانەوە(جا)
تۆزانەوەی دەم و لووت
تەوەسانەوە
خۆلادان، دووری کردن
تەپدانەسەر
هەڵمەت بردنەسەر چتێک و داگیرکردنی
تەکاندانەخۆ
خۆ بزاوتن، چندکانخووەدان، زلق دانەخۆ، خۆکوتان بە تەووژم
تەکانەوە(کرما)
تەکدانەدوواوە(ئەردە)
چوونە دوواوە
جانەر(باک)
گیایەکی بۆنخۆشە گوڵێکی سپی بۆرەڵووکە دەگرێ
جانەوەر
دڕندەو داعبایانی دڕو بەسام و زیاندەر، (زەن) پڕند، (جا) پڕندە، جەناوەر، جناوەر، داعبا
جانەگا(باک)
جاونانەوە
ڕایەڵکردنی جاو، بریتییە لە کەسێک، کە زۆر هاتوو چۆ بکات
جووانەزووە
عازەبە، عازەبی زیپکەیەکە لە گەرمان پەیدا دەبێ
جووانەمایین
جووانووە ماینێکی مێیە، کە 5 بەهاری دیتبێ
جووانەمەرگ
کەسێکە بەگەنجی بمری. (باد) گوڵێکە لەنێو گۆڕستانێدا شین دەبێ بەیانیان دەبووژێتەوەو بە ڕۆژ دەپووچێتەوە، (زنبق)
جووانەهەسپ
جووانووێکی نێرە، کە 5 بەهاری دیتبێ
جووانەژۆ(هەورا)
جووانکە، زیپکەی عازەبییە
جووانەگا
پانێرێکە پێی نابێتە ساڵی سێیەم، (باک) جووانگەە، جوانەگا، سانگۆ، سنگوولە
جووڵانەوە
بزووتنەوە، هەژان، وەرزانەوە. نرخپتربوونی چت، نرخی گەنمی جووڵاوەتەوە واتە بەرەو ژوور چووە. ڤڕڤڕین
جووڵیانەوە(ئەردە)
جڕو جانەوەر
زیندەوارو جانەوەران، جلکی شڕ، پڕو پیتی بێ کەڵک