تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سڵامانە(ﺌەردە.)
سۆریانە (باک،ڕەوا،خو)
(باک) سۆریازک،گیایەکی بەهاری و لاسک سوورە گوڵی سپیەوبۆنی خۆشە بەچێشتی ساواری لێدەنرێ.
سیاچەمانە
گۆرانیێکی کۆنەی هەورامیانەیە.
سیرەسەگانە
(سوور.)سیرەسەگ. سیرەبۆگەنە٬ سیرۆسەگ.(سوو.) سسیرۆکەسەگانە.
سێلانە
سێلۆ٬ سێلیزگ٬ سێتاڵ.
سێڕۆژگانە
خواردەمەنیەکە بەخێر بو مردوو دەکرێ دووای سێ ڕۆژ مردنی.
سەرانە
زێرەسەر٬ باج٬ خەراج٬ (باد.) خووک٬ قوربانی سەر٬ باجێکە لەم و لەو دەستێنرێ لە جیاتی سەری خۆی ٬ -ی مرۆو مەڕو ماڵاتان .
سەربارانە
باجێکە لە باری وەردەگیرێ.
سەربازخانە
شووێنێکە٬ کە سەربازی میری تێدا جێگیر بێ
سەرتریانە
سەرداخانە
(ئەردە.): سزا و سرانەی هەڵاتنی سەربازییه٬ کە لە خاوەند سامان دەسێنن
سەرمشقانە
سەرمەشکانە(هەورا)
سەرناوکانە
دراو یادیارییەکە، کە لە هەفتەی زەییستانێدا لەلایەن دۆست و ناسیارانەوە دەبرێ و بە مامان.
سەرنێوکانە
چتێکە دووای منداڵ بوون وناوک برێنی دەدرێ بەمامان.
سەروازخانە (ئەردە)
سەربازخانە، سەرای پێشمەرگان.
سەرچنگانە
لەسەردەستان٬ بەڕێگایەدا ڕۆیشتن
سەرەمژانە
ئاسنێکی دەم پەلە لەسەر مژانە دەخرێ لە کاتی جووتکردنێدا دەمی گاسنی پێ خاوێندەکرێتەوە.
سەقاخانە
شووێنێکە داس وتەشوی وکەرەستەی تری تێدا ئاوبدرێ وتیژبکرێ.
سەهۆڵ خانە
ژوورێکی گەورەی تایبەتیە زستانان پڕ دەکرێ لە ئاو و دەیبەستێ و هاوینان سەهۆڵەکەی دەفروشرێ، مرازێکە یا شووێنێکە سەهۆلی تێدا دروست بکرێ، زۆزانیک، سەهۆڵکار، بەفرکار.