تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئازایانە
دلێرانە، ئەگیدانە، مەردانە، مێرانە
ئاسانە
بڕوانە: ئاستانە
ئاستانە
بەردەرگانە، دەرچک، بلندین، پیوە، شییپانە، پێش دەرگا، شیپک، دەریزان، دەریزانک، ئاسانە، دەرماڵ، گەووشکەن، پاگە، دارەکەی خووارەوەی چووارچێوەی دەرگایە. ئەستەنبووڵ. سایە، پەنا؛ له_ ی تۆدا: خۆی خستە ئاستانەکەت
ئاسمانە
مەڵاشوو. بن میچ، پۆشە، لاسەرگە
ئاشانە
خراو، داشاخە، خەرج و باجێکە لە لایەن میری یا ئاغاوە لەسەر ئاش دابنرێ، کە لە ساڵێدا لە خاوەند ئاش بستێنرێ. فراش، مزە، مزی ئاشی. دە یا چەندیەکی مزی ئاشییە کە ئاشەوان بە ئاردی یا بە دراوی لە باراش هێڕی دەستێنێ
ئاشخانە
چێشتخانە، ئاشگە
ئاشنایانە
دۆستانە
ئاشپەزخانە
ئاغایانە
چەشنی ئاغایان، بەگانە، گەورانە، ئاغایی، وەکوو ئاغایان. چتێکیشە بۆ ئاغایان کۆکرێتەوە، سەرانە
ئانە(هەورامی کۆن)
من، ئەمن، ئەز. (ژاوە. هەورا) هۆوە، ئەوە(بۆ دوورە)،(عیراق) چووار فلسە. ئامرازی وێچوواندنە بە دووای ناوانەوە دەنووسێ، وەکوو: شێرانەواتە وەک شێران، پیاوانە، واتا وەک پیاوان. ئامرازی دانە پاڵپشتە وەکوو مانگانە، ڕۆژانە، دووانە، شەوانە، یێگانە
ئاوارخانە
شووێنێکە، کە چایچی ناوماڵ چاوو قاوەی تیا لێ ئەنێ
ئاوانە
مزاش. کرێی ئاو
ئاواڵانە
برادەرانە، هاوڕێیانە
ئاودارخانە
چایخانە، شووێنی ئاو
ئاودەسخانە
ئاوەڵانە
ئەوەیە کە دەدرێ بە شووان بەرانبەر بە هێنانەوەی کارو بەرخی ساوا لە چیاوە بۆ خاوەنی
ئاڤدەستخانە(باک)
ئاگربارانە
ئاووربارانە، مەبەس لە پشێوی و ئاژاوەی ڕۆژگارە