تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆراندن
تووڕەو سڵکردن، زیزکردن. ڕەنجاندن، دڵگیرکردن، ڕەمانن. دەربەدەر کردن
تۆزاندنەوە
برژاندنەوه و سووتاندنەوەی برین یا پێست
تۆشکاندن(ڕۆژ)
تۆشکان
تۆقاندن
ترساندن، زراوبردن، زەهلەبردن، تووقاندن، تووقانن. تەقاندنی چەک و ئیتر. تەقاندنی زیپکەو بلۆق
تۆماندن(باک)
تۆپاندن
مراندنی سەگ و گورگ و جانەوەران و ئیتر. لە شێوەی جنێودا بۆ مرۆڤانیش بەکار دەبرێت
تۆچاندن
تۆڤ وەشاندن
تۆڵەئەستاندن
تۆڵەکردنەوە، تۆلا خووەڤەکرن. توول کرن، زڕمتانەکردنەوە، حەیف هەلاندن
تیواندنەوە(دەر)
تێ ئاڵقاندن
تێ پێچاندن
تێ ئاڵاندنی چتێک لە چتێکەوە یا کەسێک لە کارێکەوە
تێ پەستاندن
تێترنجاندن
تێپەستاوتن، بە زۆر چتێک لە تەلیسێک یا چتێکیتر ئاخنین. گیرکردنی چتێک لە چتێکی تەنگەبەردا
تێترینجاندن
تێتڕاندن
مەبەس لە زۆر خوواردنێیە لە ڕووی سووکییەوە بە کار دەبرێ
تێتکاندن
تکاندن و تنۆکاندنی شلەمەنییەکی بۆ ناو چتێکی لە دڵۆپەدڵۆپ