تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەقاندن
لەراندن٬ پەهینی دان. لەقە بە دووپێدان:جووته٬ (دەر.):جفته٬ لووشکه٬ جیفوک٬ جووتەیەکە تەنها بە لاقێکی لێ بدات
لەنگاندن
بۆ جووڵاندنی بڕبڕە و مرۆی زلیش بە کار دەبرێ٬ پیاوی شەل دەلەنگێ٬ شەلاندن٬ لەراندن٬ گووارە دەلەنگێ
لەهاندن
(باک.): ئیستیلا کردن٬ زەوت کردن٬ مەشغوول کردن٬ ئیشغال کردن٬ داگیر کردن
لەوتاندن
(باک.کە.): بلەوتێنە:چڵکن کردن٬ پیس کردن
لەوەڕاندن
چڕاندن٬ چریاندن٬ (هەو.):چەڕاندن٬ چەڕیاندن٬ چەلاندن٬ ڕاچەلاندن:ڕاچراندن
لەییزاندن
(باک.): گەمە پێکردن٬ تلی دان. هەڤدوو-: یەکتر فریودان٬ هەڵپەڕاندن
ماشاندن
(موک.):تواندنەوە٬ کرۆشتن(بماشیینە)
ماندوو
کەشەنگ٬ کەشەن٬ کفت٬ شق٬ خاووفش٬ دەوخ٬ مانیا٬ شەقی٬ شەکەت٬ ماندیی. –بوون: قەرملیین٬ (هەو.): قەمیین٬ لەبکیین ٬ چرووسانەوە٬ دەوخیین٬ جەفلیین٬ ئەرخیین٬ بەتلیین٬ (باک.): هەفان٬ وەستان٬ وەستابوون٬ وەستیان.-کردن: (باک.): ئەرخاندن٬ بەتلاندن٬ دەوخاندن٬ هەفاندن٬ چەوساندنەوە٬ چرووسانەوە٬ لەبکاندن٬ قەرماندن٬ قەرملاندن٬ هەرشاندن. –نەبی:شەقێ تە
مخمخاندن
(باک.): شکاندن٬ هاڕیین٬ فلیقاندنەوە(بمخمخینە)
مراندن
پێڕاهێنان٬ سلارکردن٬ کوشتن
مرچقاندن
(باک.): وورد و خاش کردن٬ هاڕیین٬ چیین و لۆچ کردن٬ فلیقاندنەوە٬ (بمرچقیینەوە)
مشمشاندن
(باک.): مشەمش کردن٬ بە تاریکیدا جووڵان
ملچاندن
مووچاندن
خوارکردنەوە
مچاندن
(باک.): قوچاندن ی دەست(بمچیینە)
مچکاندن
(باک.): ووشک کردن(بمچکیینە)٬ وشک بوون
مڕاندن
مڕانن٬ کوشتن٬ مرانگیین٬ مەرنای٬ (لو.): مەرندای٬ مرێن٬ نەبووکردن٬ تووناکردن٬ تووناوتوون بردن. سەگ کە بیانی ببینێ کەڵبەکانی لەسەر یەکتریی دادەنێ و دەمڕێنێ یا کە ئێسکی بە دەمەوە بێ و سەگی دیکە بۆی بێ. –ی پشیلە: خڕەخڕ
مژاندن
(باک.): مێژاندن٬ شیر بەفەرخەدان٬ بمژیینە