تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوواندن
(ئەردە.):دووانن،ووتووتانن،سەرەسەرنیان، وەئاخەفتن خستن
دوواندەر
ئاخفنەر.-ی:ئاخفنەری
دووراندن
دووراندن
دروون،درونەووەی دەغڵ و گیا و ئیتر
دووراندوور
لەدوورەوە
دووکاندار
دکاندار، دووکانچی،کەسێکە لە دووکانێدا خەریکی کڕین و فرۆشتن بێ.-ی: پیشەی دووکاندار
دووکەلێ هەڵستاندن
سووتاندن، بۆ مەبەسی کوژتنیش بەکاردەبرێ
دوویساندن
(باک.):ئاخنینەوە، داگرتن
دووێداندۆک
خەستەی توورەکەی دۆی
دڕاندن
زڕاندن، هەڵزڕاندن، دادڕاندن، هلهلاندن، چڕاندن، دەرزاندن، ڤەرساندن، زڤارکردن، هلقرتاندن، ڤەرستن
دکاندار
(باک.): دووکانچی، دووکاندار. (باک.): -ی: دووکانداری
دکراندن
(باک.): ڕێزگرتن
دڵهەڵشێواندن
دڵ تێکهەڵێنان
دۆڕاندن
زیانکردن، لەدەست چوونی چتێک بە هۆی قومار، گرێو یا چتێکی ترەوە،دارنان، لە کیس چوواندن، زیانکردن بە تایبەتی لە قومارێدا و هەر چتێکی لە کیس بچێ، داڕنان، تێشکان، خچان، خرچان.پی-: خستن، زیان پێکردن، تێشکاندن
دیواندڕ
مرۆڤی دمڕاست، دمهەراش
دیواندیوکردن
هەڵگێڕانەوەی چت و ئەمدیوەو دیو پێ کردنی
دیواندێو
پشتەوڕوو،هەڵگێڕدراو
دیواندێوکردن
دیواودیوکردن