تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دافلیقاندن(ئەردە.)
داشلیقانن،فلیقاندنەوە.
دافەتاندن
داڕزاندن،داقناندن،ڕژاندن.
داقرماندن
داقرچاندن
داقوتاندن
داقورتاندن
پێ قووتدان،داقوورتێنە:پێی قووتدە.
داقڵیشاندن
قەڵەشتن، قەڵشاندن، قەلەشتنی چت لە باری درێژیدا
داقەڵەشاندن
قەڵشتن،داقڵیشاندن.
دالقاندن
(باک.):تێ ئاڵقاندن٬ هەڵاوەسین
دالەقاندن
(زا.)هەڵاوەسینی چتێک بە چتێکی ترەوە٬ بەدارەوەکردن
دامراندن
(کە.):دامرکاندن
دامرکاندن
واز لە گریان پێ هێنان٬ داکاساندن٬ ژیرکردنەوە٬ داکەساندن٬ دامراندن٬ لەبزووتن و جووڵەخستنی چتێک٬ کووژاندنەوەی چراو ئاوور٬ ساڕێژ کردنی برین و ئێش و ژانی لەش
دامڵاندن
(ڕۆژ.): داماڵین٬ هەڵوەشان
دامۆچاندن
داموچاندن
دامەزراندن
(باک.):داڕژتن٬ چێ کردن٬ دانیان٬ پاوەجێ کردن٬ دامەرزینه٬ (ئەردە.): دامەزراندن. (باک.): دەست بە کار کردن
دامەزراندن
داکاساندن٬ هێدی و هێمن و ئارام کردن. ڤەگژگژاندن٬ هێوراندن٬ (کە.): دامزراندن٬ داکوتاندن٬ تاقەتکردن٬ دابین کردن٬ چەقاندن٬ زل کرن٬ جێگیر کردنی چتێک لە شووێنێک٬ بجێ کرن
دان وستاندن
(باک.):بازرگانی
داندار
دانەدار٬ پڕدەنک وەکوو هەنار و ئیتر
داندان
دانەدان بە باڵندان. (کە.): ئالک دان. دانەدان٬ شووێن ئەنباری گەنم. جڵەو شل کردن٬ جڵەوشۆڕکردن
داندۆل
(باک.):کلک٬ جەنجال٬ منداڵێک٬ کە برادەرێکی لەگەڵ خۆی بباتەوە ماڵێ دایکی پێی دەڵێ: ئەو کلکە چیە یا چە جەنجالێکە وەدووی خۆت خستووە