تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داتفاندن
تفاندنەوەی ئەو چتەی، کە لەناو زاردا بێ، تف کردنەوە
داتەقاندن
بەپەلە و دەستوبرد نووێژکردن؛ نووێژەکەت داتەقێنە
داتەپاندن
ڕووخاندن، تەپاندن،ڕۆچوواندن، داهێناندن، دانماندن
داتەکاندن
بەتاڵکردن،تەکاندن، داوەشاندن، ڕاوەشاندنی هێندێ شت سەربەرە و خووار بەچەشنێک، کە هیچی تێدا نەمێنێ، هەژاندنی لکی داران بۆ وەرین و کەوتنە خووارەوەی بەرەکەی
داحلاندن
داخرماندن
داخشاندن
بەزەوی داخشاندن.(باک.)چاوپێ هەڵنەهاتن
داخورپاندن
چڵەکاندن،داچڵەکاندن، خورپە لە دڵکەوتن، دڵخورپاندن، داتروسکاندن
دادووراندن
دروون،دووراندن
دادووراندن
دادڕاندن
داتڵیشاندن،دڕاندن، هەڵتڵیشاندن، تڵیشاندن
داسەپاندن
داشکاندن
شکاندن،ووردکردن،شکاندنی ئاو بۆ لای زەوی و زار.ئەژماردنی چتێک لەباتی چتێکی تر.لێ کەمکردنەوە:لەم پارەیە ڕۆژانەی خۆتی لێ داشکێنە.
دافرتاندن
داخستن،فڕێدان.
دافرتاندن
دافرەقاندن
داڕزاندن،داپلۆخاندن.