تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تام
چەژە، چێژ، چێژە، چەشە، چەشکە، ئەنگۆر، مزە، مەزە، میڵاک. باری خۆشی یا ناخۆشییە لەکاتی خوواردن یا خوواردنەوەی چتاندا پەیدا دەبێ لە زاردا. به_: خۆش، تامدار، مەزەدار، ڕازراڤ، ڕانەرم. به_ی: تامداری، ڕانەرمی، مەزەداری. بێ_: ناخۆش، بێ مەزە، بێ ڕانەرم. چەوری. ڕۆنی چێشتی، (ڕۆژ) تاماش. ئەو چێشتەیە تامی تێنەکراوە. بەتام: خۆش، چەوور. بێ تام: ناخۆش، بێ چەوری
تام و بۆن
تام و بێن
تامەتام
جودا، جوداجودا. جیاجیا
جێگەنەمام
نەمامگە
جەردام(ڕۆژ)
گۆلاوی بارانەو ئیتر
جەمام(جا)
کەسێکە کەم گەڕابێ و زوو ماندوو بێ، (زرا) قۆراخ، (موک) ئەستووربوونی جومگە یا ئێشانێکە لە ئەندامدا بەهۆی ماندووبوونەوە، سڕبوون، سست، (هەو) جەمان._بوون: ئەستووربوونی جومگەو ئێشانی ئەندام یا دەمار وەرگەڕان بە هۆی کارو بارو ماندووبوونەوە._کردن: ئەستوورکردنی جومگە
حاجی بادام:
خواردەمەنیەکی شیرینی ناسکە لە زەردێنەی هێلکە و نیشاستە درووست دەکرێ.
حێلام:
حەمام (ع.):
حەوتە حەمام:
چوونە حەمامی بووکی تازە و زەیستانە لە ڕۆژی حەوتوویدا.
حەڕام:
چەپەڵ، خراو. (ع.) ناڕەوا ، چتێکە خودا قەدەغەی کردبێ لە کردنی یا لە گوتنی یا بۆبیستنی.
خام
خاو،سست بۆ(مرۆڤان)،خاویلکە.(مۆک)خاسە،جاو،(باک.)،جانگ.چنراوێکی لۆکەیی سپییەلەجاوسفتترە،نەکۆڵاو،پوخت نەبوو،ناپوختە،کاڵ(باک.)خاو،بۆ هەموو چتێکی دەست لێنەدراو دەبێ،بندار،کچێنی دار،پێستی خۆشنەکراو،بانەدراو،بەن یا دەزووێکی گرژ نەبێ،نەگەیشتوو بۆ میوەو تەرەکاری.
خنام
(باک.) : خزم لە ڕێگای ژنانەوە، -ی(باک.):خزمایەتی لە ڕێگای ژنانەوە
خڕام
شووێنێکی بەردەڵان و هەڵەت و زوورگە
خۆش ئەنام
(ئەردە.): خۆش ئەندام
خۆشڕام
کەسێکە بە ئاسانی ڕابێ و هۆگربێ، هۆگر، نێوی ئافرەتانە. –ی: هۆگری
خەرام
لەنجە،لارە،لارولەنج،شنە،قونە.