تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەهنامەشەهیدا
چامەیێکی جیرگەرخووێنییە لە بەرگی یەکەمی دیوانەیەکدا چاپکراوه.
عامبازبوون
ناو قەدبوون، ئابازه و و لەئامێزەوەیه.
عاملاندن
بەخێو کردن، پەروەرەکردن، لەبنەڕەتدا حاملاندنه.
فامیدە
تێگەیشتوو٬ژیر٬تێگەییگ٬ زانا
فامین
تێگەییشتن
فرامین
فراوین٬فرایین٬ قاوەڵتوون
فەرامۆش
چتێکە لە بیر چووبێ٬ لە هۆشە و چووگ٬ لەبیرە و چووگ٬ لەبیر نەماگ٬ لەیادچوو٬ لەبیرچوو٬ بیرەوچووگ. –بوون:لەبیرچوون.-کردن:لەیادکردن
فەرامۆشکار
کەسێکە چتی زۆر لە بیر بچێتەوە٬ بێ هۆش٬ بێ مێشک٬ گێژ.-ی:بێ هۆشی٬ بێ مێشکی ٬ گێژی٬ فەرامۆشی
فەرامۆشی
لەیادکردن٬ لەبیرکردن٬ لەبیرچوون٬ لە بیرچوونەوەی سەخڵەتی و ئازار بەهۆی چتێکی خۆشەوە٬ فەرامۆشکاری.دڵنیایی٬ خەمڕەوێنی
فەرامۆشی دان
دڵنیاکردن٬ خەمڕەواندن٬ لەبیر بردنەوەی ناخۆشی و ئازار.
فەرامۆشی هاتن
دڵنیا بوون٬ خەمڕەوێن٬ لەبیر چوونەوەی سەخڵەت و ئازار
فەرمان نامە
تۆماری دەوڵەتی
قامر
(باک.): قامیش٬ گیایەکیشە لەبەر ئاوێ شین دەبێ ٬ بەنی قامر کوردان لەوی دروست دەکەن وەکوو کەندڕی وایه٬ بەڵان زەردە
قامووشک
(باک.): قرتماغی برینان
قامچی
(باک.): تاژانگ. چەرمێکی هۆنراوەیە بۆ لێدانی ووڵاخی سوواری و مرۆڤان بەکاردەبرێ لە تێلێش دروستدەکرێ
قامک
ئەموست٬ ئەنگوست٬ ئەنگوس٬ تل٬ تپل. (یەز) تلیک٬ (فە.)کلک٬ گلک٬ (باد.٬باک.)تلهە٬ تلی٬(سوو.)پل٬ (هەورا.): ئەنگوس٬ گلک٬ (زاخ) تپل٬ پتک٬ گوست٬ (کە.بابا.)پەنجە٬ (دەر)پەنجک٬ (گۆ.)پتلیوی٬ (بار.)تپلک٬ ئموست٬ تلک٬ تیلک٬ قامکەگەورە: (باک.): بەرانەک٬ تلیابەرانێ٬ (بار.)تپلابەرانێ٬ بەرانکێ٬ (دەر.)کەڵە٬ پەنجەکەڵە٬ -ەگەورە:ئەسپێ کوژە٬ تلیا بەرانەکێ تلیا گزرێ٬ تلیاگردێ٬ کلکەگەورە٬ قامکی شادە(خۆ.)شادەبێژ٬ دۆشاومژە٬ تلیا هلاڤێژکێ٬ تلیا داڵاستۆکێ٬ تپلاشادێ٬ شادەنووێژ. هەلمەقووتە.قامکی ناوەندێ٬ (خۆ.)دۆڵەدرێژ٬ تپلانیڤەکێ٬ ناڤچار٬ براتووتەڵە(خۆ.):بابەلیچک٬(باد.)تلیابار قلیچک٬ بابەلیچ٬ مامەلینچک٬ براقچ٬ دلێ راسینێ٬ تپلکێ رۆخێ. توو تەڵە(خۆ.):قلیچک٬ (هەو.):قولیچک٬ (باد.):قلیچ٬ (بار.):تپلاقلیچێ٬ قج٬ قجیلک٬ قامکەتووتە٬ تلیا قلیچکێ٬ (هەورا.): کلکەپووتە
قامکی بڕاو
ئەمووسی بڕاو٬ تپلی بڕاو
قامکی شادە
قامکی چوارەمە لەنێوانی قامکی ناوەندی و قامکە گەورەیە
قامکی قوونێ
ئەرنەمووتێ٬ قامکی ناوەندێ
قامکی ناوەندێ
قامکێکە لەنێوەڕاستی قامکی شادێ و براتوو تەڵەیدایە