تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شامۆیی (زا.)
جوورە تورتنیکی بێ کەلکە.
شامی تالە (فه.)
گووژاڵک، کاڵە کەمەرانە.
شامی(فه.، لو.، دەر.)
شووتی، شفتی، هەنی. (باد.) سەرتاووسی. (باک.) جورە مریشکێکه.
شامیلە (شا.)
شامێروو
کەڵەمێروو، کەلەمۆری، گەورەی مێروولان.
شانامه
داستانێکی هەڵبەستراوە لەلایەن فیردەوسی توسی یەوە. نامەی شایانه، باشترین نامه. نامەیەکی زۆر دوور و دریژە.
شاهنامه
شق (ئامێ.)
شقێته (ئامێ.)
شمامۆک (باد.)
شەمامۆله.
شناسنامه
پەڕاوێکی گچکەیە ناونیشان و جێگا و ڕێگای خاوندەکەی تێدا نووسرابێ.
شیوەن نامه
هۆنراوه یا ووتارێکه، کە بە بۆنەی شیوەنی یەکێک دانرێ.
شەرەفنامە
یەکەم مێژوویێکە، کە لە بابەت نەتەوی کوردەوە لە لایەن کوردێکی زاناوە بە زمانی فارسی بنووسرێ.
شەمامه
جووره کاڵەکێکی زەرد و ڕەنگا و ڕەنگ و پڕ بە چەنگییه بۆنخۆش و دێغدێغه. (باک.) شەمامۆک.
شەمامۆک
شەمامۆکە
شەمامێند (خۆ.)
بەنێکه کاڵەی پێ لە لاقی دتەبەسترێ.
شەمامێنه (ڕەوا.)
بەنێکه کاڵە و زەردگاڵی پێ قایم دەکرێ. بەنکاڵه.
شەهادەتنامه
گەوایی نامه، بڕوانی نامه.