تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەرەقە ئامان
(هەورا.): دەرەقەت هاتن
دەستوورنامە
وودمنامە،یاسانامە.
دەستەودامان بوون
داوێن گرتن،پاپابوون.
دەمامک
لچکی پێچ یا چتێکی تر. –دان: لچکی پێچ یا چتێکی تر لە دەم و گەردن ئاڵاندن
زەردی شامی
(کۆ.): باڵندەیەکە
زەردەشامی
(خۆ.):باڵندەیەکە بەقەد هەوێردەیە دەنگی زۆر خۆشە،گۆرەوی چنە، بە سێ جوور دەخووێنێ سەرباڵەکانی ڕەشە ئەوانی تری زەردە لەنێو دارستانی پڕ ئاو و چۆلان دەژی
زەلامەڕێ
سەڵتەڕێ، ڕێگایەکە تەنها زەلام بتووانێ پێیدا بڕوانەک ووڵاخ و کاروان
سامان
(باک.): ماڵ٬خووەدیتی٬ دەست و دوو٬ پەڕوپۆ٬ پەڵووپۆ٬ تەڕوتفاق٬ (باک.): بۆچک٬ دەوڵەت٬ خووەماڵی٬ دەستڕۆییشتن٬ بێ-:هەژار٬ دەستکورت٬ لات نەبوو. (موک.):لا ٬ناو٬ ناوچە٬ ئامان٬ ئاووئاوور-یان نیە٬ واتە ئاوو ئاوور ئامانیان نییە. (موک.) هات و چۆ٬سەقام٬ یاسا. (ئەردە.): شێواو٬ بەرباد٬ بێ سەقام
ساماندار
دەوڵەمەند.-ی:دەوڵەمەندی
ساماندان
سەقامدان٬ دروستکردن٬ ڕێک خستن
ساماندن
(ئەردە.): ڕێکخستنی چت
سامانکردن
بەرباد کردن٬بێسەقامکردن
سامانگە
شووێنێکە پووڵ و ماڵی تێدا دابنرێ
ساماڵ
ساو٬سایەقه٬ ئاسمانی بێ هەوور
ساماڵکردن
نەمانی هەورو پەیدابوونی سایەقە
ساماڵی
ساوی٬سایقەیی
ساماڵەکردن
دووبارە ماڵەکردنەوەی زەوی
سامتین
سامدار
بکەڕب٬ بەسام٬ پڕسام٬ ترسێن٬ ترسێنەر٬ بەربچاڤ٬ پێشچاڤ.-ی:ترسان٬ سافکردن٬ سامناک
سامناک
سامدار٬بەسام٬ بەترس.-ی:سامداری