تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دامۆران
(ڕۆژ.):خەریک بوونی مەڕ و مێگەل٬ بەلەوەڕ
دامۆچاندن
داموچاندن
دامۆچانن
(ئەردە.): تیژ کردن و هانەهانەدان٬ دامووچانن٬ داسپاردن٬ هەڵ خڕانن٬ وادارکردن٬ داشکاندن
دامۆچیان
(ئەردە.): هاندران٬ فێرکردنی چارەوێیە بۆ سوواری و فێر کردنی ووڵاخە بۆ بارو جووت
دامۆچیاگ
(ئەردە.): کەسێکە٬ کە تیژ کرابێ و هانەهانە درابێ٬ تیرکریاگ٬ دامووچیاگ٬ داسپێریاگ
دامێن
داوێن٬ دامەن٬ شاقەلی کەوای درێژ و کراسی ژنان و چمکی هەر چتێکی بێ
دامێنگر
داوێنگر٬ دامانگر
دامێنگرتن
داوێنگرتن٬ هەنابردنە بەرکەسێک
دامێنگیر
کەسێکە داوای پەنا و هەنا و یارمەتی بکات لە کەسێکی تر. –ی: داوێن گرتن
دامە
داش٬ (ئەردە.): تووم٬ گەمەیێکە بە دامەی دەکرێ بە دووکەسان بەسەر تەختەیێکی شێست و چوار خانەیی هەر لایەی بە (16) داشان یاریەکەی دەکات.
دامەدامە
داشداش
دامەدامەیی
دامەرزان
(ئەردە.): دامەزران٬ بەندبوون٬ ویستان٬ وێستان٬ پاوەجێ بوون٬ دس وەکاربوون. هێدی و هێمن و ئارام بوون٬ داکاسانی.
دامەرزانن
(ئەردە.): دامەزراندن
دامەرزیان
(ئەردە.): دامەزران
دامەرزین
(باک.):خۆدارژتن٬ دارژان
دامەزران
بنەگرتن٬ جێگرتن٬ ڕێک کەوتن٬ هێووین٬ (باک.):ئێورین٬ چێبوون٬ ڤەگژگرین٬ چەقان٬ چەقین٬ داکوتان٬ (کە.):دامزران٬ تاقەتکران٬ زنج داکوتان٬ جی گیربوونی چتێک لە شووێنێک٬ کارێکە لە جێگەی خۆی پێک بێ
دامەزراندن
(باک.):داڕژتن٬ چێ کردن٬ دانیان٬ پاوەجێ کردن٬ دامەرزینه٬ (ئەردە.): دامەزراندن. (باک.): دەست بە کار کردن
دامەزراندن
داکاساندن٬ هێدی و هێمن و ئارام کردن. ڤەگژگژاندن٬ هێوراندن٬ (کە.): دامزراندن٬ داکوتاندن٬ تاقەتکردن٬ دابین کردن٬ چەقاندن٬ زل کرن٬ جێگیر کردنی چتێک لە شووێنێک٬ بجێ کرن
دامەزرانن