تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڤالاکردن
بەتاڵکردن
ڤالە
چۆل٬ بەتاڵ
ڤالە بوون
ڤالەهی
(باک.): بڕوانە:ڤالاهی
ڤرچالە
(باک.): ترسەنۆک
ڤێگالۆلۆ
(باک.): لە گۆرانیاندابەکاری دەبەن وەکوو دەلۆلۆ:دەلێلێ وایە
کازمالۆکە
(هەو.):ئەو چیلکەیە٬ کە قەفانچەلەی پێدادەنێنەوە دان و داوی پێوەیە
کالان
(باک.):کاڤلان٬ (ف.): قڵاف٬ (هەو.هەورا.): کێلان.
کالاندن
(هەر.): بالاندن٬ (دەنگی مەڕییە)٬ پەزەکالێنێ٬ توورەکەیێکی تەنکە٬ کەمێشکی تێدایه٬ تۆربەی مێشکی
کالانی
(باک.):کێردی کاڵاندار
کالانە
چاڵایێکە ٬ کە گلێنەی چاوی تێدایە
کالاکوت
کوتکی جل شوشتنێ٬ کلارکۆ
کالسکە
گالیسکه٬ عەرەبانەی سواری
کالوومە
شیری ژەنگاوی و کالانشکاوە
کالک
(باک.):کاڵە٬ باپیر٬ (بار.کە.): میوەیێکە نەگەیشتبێ٬ کەڕک٬ کۆڵە٬ تەهلک٬ زرک٬ کاڵ.(زێ.)سەوەتە٬ قەڕتاڵەی چکۆڵە٬ چنەرزێ
کالکی
(باک.):شیرەگری٬ مافی میراتگری
کالۆش
(موک.): چێشتێکە:دۆی خەستی کەشکی سوواوەوە بە برنج و یا ساواری لێدەنێن و ڕۆن و پیوازی بەسەردادەکەن.پێڵاوێکە لەسەر قۆندرەوپۆتینو ئیتر لەپێ دەکرێ لە کاتی قوڕ و چڵپاوێدا
کالیار
ترێزووی گەورەیە بۆ تۆوی دەهێڵرێتەوە
کالیان
هەڵکاڵان و تووک لە یەکێک کردن٬ خوڕین٬ داخوڕین٬ کۆڵیت٬ کاڵێتگا:حەشار٬ حەشارگە٬ شووێنێکە لە هەژگ و هەژاڵ و پووش و گەڵا دروستدەکرێ ڕاوچی خۆی تێدا لە حەشار دەبێ بۆ کوژتنی نەچیر
کالیسکە
پایتوون٬ فایتوون٬ گالیسکه٬ ئارەبانە