تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەناشتا(فە)
بەرچا، خوواردنی بەیانی، بەرتێشت
باشار
چارە، دەرەقەت، تووانایی، ژیان._کردن: چارە کردن، دەرەقەت هاتن._ ناکرێ: چارە ناکرێ
باشتر
چاکتر، خاستر، قەنجتر، ئەشپا
باشترین
چاکترین، چاترین، قەنجترین
باشقەیان
جوورە مارێکی ئەستووری درێژو زەرده و سەرکلکیشی خڕە
باشمە
شەقڵ و نیشانەی خەرمانانە
باشوو
باشووکە، (دەر) وات. باڵندەیێکە ڕاوی چۆلەکان دەکاو دەیانخووات
باشووکە
باشوو، باڵندەیێکی دندووک کەوانەییە لە باشوو چکۆڵەترە ڕاوی چۆلەکەی دەکات
باشڕۆژ(باک)
باشۆک
باشۆک(باک)
باشۆڵ
پاشۆڵ، پاشێڵ، کۆش و بەرهەڵبێنەیە
باشی و بۆشی
باشیقا
گوندێکی کوردەکانی یەزیدییە کەوتۆتە باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵ
باشێڵ
چارۆکەیێەکە ژنان لەکۆڵیان دەکەن دوو سەرەکەی خووارەوەشی بە پشتیانەوە دەبەستن بۆ ئەوەی چتی تێکەن، پاشۆڵ