تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاشەزین
(دەر) پاشقوون. (هەورا) سەرکەفەڵ. (باک) پشتزین. لەدووایە:_ لەوەی: بەلەدووای وەی
پاشەسەر(هەورا)
پشتەسەر، جوورە خشڵێکی ژنانە لەزێڕ یا لە زێوییە بە قولاپی لە پشت سەری قایم دەکرێت
پاشەسەرە
(هەورا) پشتەسەرە. جوورە خشڵێکی ژنانە
پاشەلەقە
ڕۆژێکە دووای تەواو بوونی جەژنەکان، کە قوتابیان و شاگردان لەو ڕۆژەدا ناچنەوە سەر ئیشیان. کلکی جەژنە
پاشەلەوانە
بەرچینە یا دووبارەیێکە دەنرێت بە دووای پلوورەی هەنگەوە بۆ ئەوەی شانەی تێدا هەڵبەستێ و هەنگووینی تێدا بکات
پاشەملە(هەورا)
پاشەوانە
چتێکە بە پاشەوەی پلوورەی هەنگەوە دەنرێ بۆ ئەوەی شانەی تێدا بکات
پاشەوپاش
پشتاوپشت، (باک) پاکبۆکی. (ڕەوا) تەس._کشانەوە: تەسکردنەوە، پاشبۆکێ کشاندن، پشتاوپشت کشانەوە
پاشەوین
پاشین، هەرەدوا
پاشەوە
لەپشتەوە، لەپاشەوە، (شوا) دیاوە
پاشەڕنە
پاشەڕۆژ
پاشەڕۆژبین
چەگناس._ی: چەگناسی
پاشەک
پاشەکشە
پاشەکەفت
پاشەکەوت
وەرام، نەکەپووز، ماڵداری، ئابۆری، چتێکە گلدرابێتەوە بۆ دووایەو بۆ کاتی تەنگانەو پێداویست. نیاتە، نووتە، پەسەناز._کردن: گلدانەوە، دەست پێوەگرتن. پاشڕۆژی کردن._ی: دەست پێوەگرتن، پاشەکەوت کردن
پاشەڵ
پاشڵ، داوێنی پشتەوە
پاشەڵپییس
کەسێکە داوێنی پشتەوەی پیسبێ. بەدناو، گومان لێکراو._ی: بەدناوی، گومان لێ کراوی