تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاشار(زەن)
پاشاراو
ئاراوێکە کە لە پاش (سەراوا) چتێکی تری پێ بشۆرێ، چڵکاو
پاشان
پاشین، دوای، دووایە، لەوەدووا، پاشی. (هەورا) چێکەولا. (باک) پاشێ، لەپاشان، دپتیڕە، دپشتڤە، دوواجار
پاشاو
قووناو، ئاوێکە پاشماوەی ئاوی دی بێت، ئاوێکە بۆ جاری دووەم بکرێتە بەسەر چایی ناو چادانیداو بەسەر گوڵێکیدا کە ئارەقی بگیرێ، ئاوێکە بگەڕێتەوە دوواوە، پەنگ بخوواتەوە، قنگاو، ئاوێکە پاشماوەی خوواردنەوەی یەکێکی بێ کە لەبنی کاسەدا مابێتەوە
پاشاگەردانی
پاشاگەردانێتی
پاشایی
پادشایی، میریی، خونکاری. (بابا) جوورە ترێ یەکە
پاشایی دامەزراندن
پاشبۆکی(باک)
بەپێچەوانە، بەپشتەوەدا._کشاندن: بەپشتەوە ڕاکشانەوە
پاشبین
دووا ڕۆژبین، پاشەڕۆژبین، چەگناس، دووابین
پاشبینی
چەگناسی، دووا ڕۆژبینی
پاشبەر(باک)
پاشبەن
پاشبەند
بەندی زین، کە دەکەوێتە لای قوونییەوە. دووا بەندی دەستەهەڵبەستان. زنجیر یا پەتێکە پێی ووڵاخی پێ دەبەسترێتەوە
پاشتر
پاشترین
دوواترین
پاشتن(باڵە.، باک)