تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داشن(کۆ.)
داشک
جاشک(زاراوەی منداڵانە)
داشکاندن
شکاندن،ووردکردن،شکاندنی ئاو بۆ لای زەوی و زار.ئەژماردنی چتێک لەباتی چتێکی تر.لێ کەمکردنەوە:لەم پارەیە ڕۆژانەی خۆتی لێ داشکێنە.
داشکانن
داشکاندن،داکووژاندنەوە،داکووژانن، شکاندنەوە،شکاندن.نووستاندنەوەی کەناری جل و بەرگ.درز گرتن بەدروونەوە و ئیتر.داخستن،بەرەڵاکردنی ئاو.
داشکیان(ئەردە.)
مووچیانەوە،هڵەوگریان،داکووژیان،داخریان.
داشکەلەرم
قومری،جوورە کوترێکە سەرباڵی شینە و تەوقێکی ڕەشی لە ملیدایە.
داشکەلەم
داشگیر(موک.)
جوورە بێژینگێکە دەغڵی پێدادەبێژن و کونی لە هی سەرەدی گەورەترە.
داشۆرانن(ئەردە.)
بێ شەرم کردن،داماڵانن.(ئەردە.)شوشتن.
داشۆریان(ئەردە.)
شۆڕبوونەوەی چتێک بە جۆرێک کە تەکەتەکی بێ.
داشۆریاگ(ئەردە.)
داماڵیاگ،شۆریاگ،داڵووچیاگ،داڵووسکیاگ،دالووسکەبوون.
داشۆرین
شۆرینی چتێک بە بەرزییەکەوە سەربەرەوخوار.
داشی دامە
بەردی دامە.
داشێ(ئەردە.)
برای گەورە،کاک،(ئەردە.)ئابرا.
داشێلان
شێلانی نەخۆشان،نەخۆش شێلان._شینایی یان:پێپەست کردن،شێلانی هەویر و قوڕ و چتی تر بەدەست یا بە پێ.
داشەهارە
تاقە داشێکە دەمێنێتەوە بەدەست یەکێک لە یاری کەرەکانی دامەوە و لە ڕاستە دەتوانێ بە هەموو لایەکی بجووڵێ.
دیزداشە
دەباشیر
چتێکە بەڕەنگ وەکوو شیری و لە گێچی دەچێ٬ لەسەر تەختەی ڕەش پێی دەنووسن
دەراشۆ
(ئەردە.): ژنی بێ شەرم و حیز
دەس لێداشتن