تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆکڵاس
گیایەکی کووێستانییە لاسکەکەی بریندار دەکرێ چتێک دەردەدا وەکوو بنیشت دەجوورێ٬ کۆکڵاشک
کەرواس
(فە.):کراس
کەرگەداس
دارێکە دەکرێتە کلکی داسی
کەرەلیاس
(ئەردە.): جاڕکێش٬ جاڕچی٬ هەڵاڵەچی
کەس نەناس
کەسێکەلە شووێنێکا ٬ کە کەس نەیناسێ:بڕۆ شووێنێکی کەس نەناس٬ خۆت هەڵکێشە پڕبەکراس
کەساس
پەرێشان٬ بێ نرخ٬ کز٬ پەست٬ گیانداری زەبوونی بێ نەوا٬ هەژار. –ی: پەرێشانی٬ پەستی ٬ کزی٬ کەنەفتی٬ هەژاری ٬ زەبوونی٬ بێنەوایی.
کەڵاس
(زا.):لاشەی مندارەوە بووە
گاوەناس
لوویەکی ژێر پێستە و لە خووارەوەی گەردنی پەیدا دەبێ.
گڵکاس
گیایەکە بستێک بڵند دەبێ ٬ گەڵای وەکوو تەڕەتیزەیە ٬ بن خڕ و سپییە و گرێگرێیە و بنەکەی ئی شیرینی هەیە و تاڵیشی هەیەو ئەوەی شیرینە دەخورێ.
گێلاس
نێوی ئافرەتانە٬ گلیاز٬ ئاڤزەلەک.
گەرناس(باک.)
پاڵەوان٬ ئازاـــ ی: پاڵەوانی ٬ ئازایی.
گەڵاس (هەورا.)
یاس
جێگای زۆر سەخت و تووش لەکێواندا٬ یاسەمین.