تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەباس
(خۆ.): ئاوەنیا، زەوی تێراو، (هەورا.): ڕەپسته، پاراو، دەغڵی بەراو، بۆ شینایی و زەوی تێر ئاو بە کار دەبرێ
ڕەچڵەکناس
ڕەگەزناس کەسێکە بنەچەکەی مرۆی بناسێ. –ی: ڕەگەزناسی
ڕەگەزناس
ڕەچەڵەکناس.-ی:ڕەچەڵەکناسی
ژێرکراس
کراسێکی کورتی بێ قۆڵە منداڵ و ئافرەتان لەبن کراسیەوە لەبەری دەکەن
کارناس
کارزان٬ کەسێکە لە باسێکی زانستیدا بکۆڵێتەوە
کاس
بێ هۆش٬ تاساو٬ تاس٬ گێژ٬ سەرسام٬ ووڕ٬ دەبەنگ٬ سڕ٬ سڕەوە٬ کەسێکە لەبەر کاسی و ووڕی دنگ نەکا. (لو.): کولۆرو بۆش٬ چاڵ٬ قووڵ. (سەرگە.): شیشەی تفەنگێ
کاس بوون
تاسان٬ وڕبوون٬ گێژبوون
کراس
پۆشاکێکی یەک تووێ و قۆڵ و بەرۆکدارە لە ژێر جلکانەوە لەبەر دەکرێ٬ (هەورا.): گچی٬ شەوۆ. (بار.):نیوسێ٬ نیو حۆقە
کراس زرێ
چتێکە لە زرێ لە چەشنی کراس دروستکراوە لە کاتی جەنگیتدا لەبەر دەکرا
کراس فانۆس
بەرگی فانووس٬ بەرگی چرا
کراس قاقانی
جوورە گۆرانی و بەستەیەکە
کرباس
کرێکە لە لۆکەی دروستکرابێ٬ جاو
کرناس
(زا.):گڕوی٬ دەم و چاوی ئاوڵاوی
کرواس
کلک نامڕاس
(فە.):قامکی نێوەڕاستێ
کوردشناس
خەریک بوون بە باسێکەوە٬ کە بەندیواری بە کوردەوە بێ.-ی:کوردناسی
کوریناس
(باک.): تێگەییشتوو٬ چاوکراوەوە
کڕووکاس
(فە.):هۆڕ و گێژو مات
کۆنشناس
مێژووزان٬ ئەنتیکەناس.-ی:مێژووزانی٬ ئەنتیکەناسی