تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرڕاست
دەست پاک. شامبۆز . ڕاستکردار. راستبێژ . پەیمان نەشکێن
سەنگ وماست (ڕەوا)
کەنگری پیر خاوێنکرێتەوە بکو ڵێنرێ تاڵا یێکەی دەڕوا ئهوجا ،کەتێکەڵ بەماست کرێ پێی دەڵێن سەنگ و ماست.
عاست
حاست، ئاست، ڕاست، حەن، بارە، لەباره، لەڕاست.
قاست
حاست٬ جێگا
قسە ڕاست
ڕاست بێژ. –ی: ڕاست بێژی
لەڕاست
لەئاست٬ لە بەرامبەر
ناوەڕاست
ناڕاست
نەڕاست٬ سەرچەوت٬ قەلپ و قوولاپ٬ درۆزن٬ ناساخ٬ هەڵەکار٬ بڵح٬ دەخەڵ٬ فییچەلفاچ. –ی: سەرچەوتی٬ فیچەڵڤاچ
نێوەڕاست
هاوێر٬ ناوەند٬ ناوەڕاست٬ جەرگە٬ نێرک٬ نێرتک٬ کرۆک
نەڕاست
(باک.): ناڕاست
وەهاست
(دەر.): وایە
پشتڕاست(باک)
دڵنیا._ی: دڵنیایی
چەقلەماست(شکا.، باک)
چەپ و ڕاست
خاچ، چەلیپاو بۆ هەموو چتێکیش بەکار دەبرێ، کە ڕاست و چەپ تێکپەڕیبێ
چەپڕاست(ڕۆژ)
چرپانە، ووڵاخێکە بەرزەیە، کە لاقی ڕاست و دەستی چەپی سپی بێ._ی: سپێتی لاقی ڕاست و دەستی چەپی ووڵاخانە
ڕاست
ڕاس، نەستەق، قەومین، کەسێکه درۆنەکات، ڕاستاڵ، کیپ، وە- هاتن: وەدی هاتن، قسەی نەستەق ، وه- گیران: وەدی هێنان. دووح، واژی خووارو خێچ، ساوی، سێخ. ئاست، بەرانبەر، ڕووکار، حاست، حەن ، حەناس، کەرخ، ئازاد له- تۆدا درۆ ناکات ، واته له بەرانبەر تۆدا درۆ ناکات. باره ، دەرباره، له- ویدا: لەبارەی ویدا . جووره مەقامێکی کوردییە. بۆ پرسیارە: بەڕاستی، بەڕاسی، بڕاست، ڕاسته. ئاقار، شووێن. ڕاس، بێ هەڵه ، دروست. لای ڕاست بەرانبەری لای چەپ،؟ دەستی-، لاقی-.
ڕاست بوون
درۆ و ناڕاستی تێدانەبوون
ڕاست بوونەوه
چەوتی تێدانەمان، لەخەو تنەوه یا لەدانیشتنەوه، قیت بوونەوه، هەستان، قندربوونەوه، هەستانه هەوا، لەنەخۆشی- : چاک بوونەوه، نەمانی چەوتی و لاری چت
ڕاست بێژ
ڕاستکار، ڕاستگۆ.- ی: ڕاستکاری، ڕاستگۆیی
ڕاست و چەپ
(کو.): زنجیر یا پەتێکه له دەستێک یا شووێنێکی ووڵاخی بەرزە دەخرێت، ئەشکێڵ. (زا.) ئاسنێکی خوواری لوو تداره زمەی تفەنگی پێ دەردەهێنرێ له کاتێکدا که گیر ببێ