تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاستار
ئەستەر، ئەستار، بەری کەواو چتی تر، پەراوێزی کەوا
ئاستانگ
بڕوانە: ئاستەنگ
ئاستانە
بەردەرگانە، دەرچک، بلندین، پیوە، شییپانە، پێش دەرگا، شیپک، دەریزان، دەریزانک، ئاسانە، دەرماڵ، گەووشکەن، پاگە، دارەکەی خووارەوەی چووارچێوەی دەرگایە. ئەستەنبووڵ. سایە، پەنا؛ له_ ی تۆدا: خۆی خستە ئاستانەکەت
باستان
پێشوو، پێشوونیان، کۆنە، مێژوو، باب و باپیرەکانی پێشوو._ی: پێشوویی، مێژوویی، دێرینە
خوواوڕاستان
خوداوڕاستان،خوواکرد، خوڵا وڕاستان، خۆشبەختانە
خوڵاوڕاستان
خوواو ڕاستان، خوشبەختانە
داستان
چیرۆک،چێچەڕۆک،چڕچرۆک،ڕێزک، بەسەرهات.قەواتی،سەربردە،کەڤنەشۆب، خەبرۆشک.
زۆراستاندن
ماستاو
-کردن: ڕیایی کردن٬ دەڵەچەکی٬ مەڵەچەک٬ (هەورا.): ماستاوه٬ شیناو٬ ماستەوا٬ چەقڵەماست٬ چەقڵ ماست.-سارد کردنەوە: ڕیایی کردن٬ کلکەسووره٬ ڕواڵەت٬ خوەلێدانن
ڕاستان
بۆ گەلی نەدیوه واته گەلی ڕاست ، چەند کەسێکی ڕاست. زەوییەکه ، که ڕاست و بێ زورگ و هەڵەت بێ، ڕاستایی
ڕاستاهەڤ
(باک.): ڕاوێژ
ڕاستاڤەکری
ئاوەڵه و وەڕاستگیر راو ، ئاشکراکراو
ڕاستاڵ
کەسێکه زۆر ڕاست و دروست بێ له ووتن و کرداردا، ڕاست
ڕاستایی
تەختایی، بێ کەندوهەڵەتی، ئاستی ڕاسی ڕاسته زەوی و چتی تر. گۆڕەپان ، مەیدان