تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرەنداز
(ئەردە): لاکێشێکە لە ژوور قاڵییەوە ڕادەخرێ٬ لەسەر باری پانی سەرپۆشێک بەسەر چتیدا بدرێ
سەرەنناز
سەگەناز(کە)
سەگەناس،دەدێکەتووشی سەگان دەبێ،کەلێی گرانترکرد لەتاوان دەقووڕێنی ودەلوورێنی وپێشی دەتۆپێ.
شاباز
چاکترین باز٬ بازی تەواری گەورە٬ بازی میری و خونکارانە. ناوی پیاوانە._ ی: حاکمەکانی٬ خانخانی.
شاز
کاردوو. (کە.دزە.): گیایەکە گەڵای درێژە وە گوێی بزنێ دەچی٬ بنەکەی خڕو چکۆڵەیە وەدەنکی هەناری دەچی بنەکەی دەکرێتە چێشت ودەخورێ.ئەو گیایە لە وڵاتی دەزییاندا وشکی دەکەنەوە بەهار لەبری سلق بەکاردەبرێ. (ڕۆژ.): کاردوو. (قەرە.): گیایەکە سێ جوورە: 1) گەڵای پانە پێی دەڵێن هازەمارانە. 2) هاز٬ لوولکە کاردوو.3) هازەسەگانە نێرتکێکی لەناو دەردەچێ لە دووای گەلاوێژێ. (کە.): هێز٬ تاقەت. وە -: بەهێز٬ -دار: بەهێز
شاناز
نێوی ئافرەتانە. نازوفیزی پادشای، کەشخەی میری.- ی: هەڵشەنگان، نازین، شۆگایی، قوننەت، مایەی سەربڵندی، کۆڵە، پێدا خوڕین، بەخوفشین، خۆهەڵکێشان.- کردن: هاش و هووش و کۆکردن، پێخورین، نازپێوەکردن.
شاواز
شاباز، نێوی پیاوانیشه.
شریاز (باک.)
گیایەکە.
شۆخی باز
گاڵتەچی، گاڵّتەباز.
شیر نیاتساز
شەکرۆکەساز. ـ ی: شەکرۆکەسازی.
شیراز
شیواز
شێر باز (باک.)
شێواز
شێوه. سەلاری. شەرم، پەردەنشین (ئەدەب). به ـ : بە ئەدەب. بێ ـ : بێ تۆره، تڕۆ، سەرسەری، هیچ و پووچ، خووێڕی، جینگەنه، بێ شەرم.
شێوەباز
کەڵەکباز. ـ ێ: کەڵەکبازی.
شەهباز
بازی پادشایان. شایان، شیاو، سەلیقەدار. ـ ی: سەلیقە، شایانی.
شەوباز
کەسێکه گەمەی میرمیرێن بگێڕی و هەڵی سووڕێنی.
شەڕخوواز
فرمانگواز
کەسێکە بەردەستیت بکات.-ی:بەردەستێتی کردن
فریوباز
خاپۆ٬ خاپۆک٬ فێڵباز٬ (کە.):بەزاچ٬ فریودەر٬ لەخشتەبەر٬ زانەخرۆ٬ سەمەندەکرۆژ٬ قۆڵشکێن٬ دەست شکێن٬ خاپینۆک٬ -ی:تەفرەدەری