تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گازگرتن
بەددان گرتن.
گازۆر
هێزێکی خۆڕسکی٬ هێزێکی سروشتی.
گازی
دەنگ٬ بانگ.ـــ کرن: بانکردن.
گازی پشتی (موک.)
گازەری پشتی
دەرگایەکەی خستە سەرپشت٬ واتا خستیە سەرگازی پشتی.
گازەگاز
(دزە.) گوڕەگوڕ٬ قڕەقڕ٬ (خۆ.) گڕەگڕە٬ هەراهەرا٬ بانگەبانگ٬ دەنگەدەنگ٬ گاڵەگاڵ.
گوهازتن
گوێزتنەوەی ماڵ یا بووک ٬ گوێزان.
گوهازتن (باک.)
ماکینەی شەڕییە دیواری پێ تێکدەدرێ.
گوهازتۆ (باک.)
کۆپیە٬ ڕوونووس.
گووازتنەوە (هەو.)
گووێزتنەوە.
گەڤازتن(باک.)
گەڵازە
(شا.) گەڵوزاە٬ بەرمووێکی تێکەڵاوە لە مووروو و گووێز و مازوو و جگ و گەڵوان بە لانکیدا دەکرێت لە ڕاژاندنی لانکیدا خڕەخڕی لێ دێت ٬ کەئەو خڕەخڕە لە لایەکەوە منداڵی ژیر دەکاتەوە٬ لەلایەکیشەوە منداڵەکە بۆ خۆشی بە دەست لەبەر موورەکەوە دان وەخت ڕادەبرێرێ
گەڵوازە(موک.)
ڕستەی موور و چگ ومازوو٬موورووی شینە وەکوو ژەکە بە لانکی مندالاندا دەکرێ٬گەلآزه٬گەلاس.
گرواز (خۆ.)
سووڕانەوە٬ چەرخ خوواردن لە تۆپێندا٬ چەرخان.
ئاراز
ڕووبارێکی گەورەیە دەکەوێتە سنووری کوردستان و یەکێتی سۆڤیەت
ئارماز(باک)
گڕگڕە، غەڕغەڕەیەوەکوو هی سەرچاڵاوان
ئاز
(کۆ)تێکەڵ بوونێکی جووان، نەخشاندن
ئاز
ئازا، ڕاست، ساخ، چاو لە دووی، قارنانی، ئازوەری. چاڤ کووری.(باک) توندوتۆڵ، پیا، (فە) هێز، تین
ئازادی خوواز
ئازوباز
وەباڵ، ئۆباڵ؛ ئازوبازی تۆم بەمل
ئاشباز
(باک) چێشت لێنەر، ئاشچی، ئاشباز.(باک)_ ی: پیشەی چێشت لێنەران
ئاشتیخوواز
ئاشتی پەرست._ ی: ئاشتی پەرستی
ئافراز(باک)
ئامباز
ئاوڕیش، تووش._ بوون: ئاوڕیشی کەسێکی بوون، دەست لەناو قەدی وەرێنان بۆ کێشەو شەڕ
ئامراز
مراز، کەرەستە، یەکێکە لە پارچەکانی کەرەستەی جووتی و دارتاشی و ئیتر
ئامڕاز
هاوڕاز، هاوبیرو باوەڕی
ئاوات واز(هەورا)
ئاواتەخوواز
ئاواتواز، هیوادار، ئارەزوومەند
ئاواز
هۆرە، دەنگ، گۆرانی، دەنگی خۆش و بەرز. نەزم، نزمی مۆسیقا، نەوا. نێوی ئافرەتانە
ئاوباز
ئاوورباز
ئاگرباز
ئاڤراز
ئاڤپیواز(باک)
پێوازاو، شلەی پیواز