تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەندازە
چاپان، هەند، چەندێتی، ڕادە، سێو، تیەن، به_یی: بەقەد، بارستایی، هێندەیی، له_بەدەر: سەراسا، بێڕادە._گر: کەسێکە بارستایی چتێکی بگرێ، ئەندازیار، ئەندازەناس، بەردەبار._گرتن: بارستایی و ڕادەی چتێکی گرتن._گری: بارستایی و ڕادەگیری، ئەندازەناسی، بەردەباری
ئەوازین
بازانی(باک)
جوورە بووزووێکە
بازاڕ
(هەو) باژێڕ، چهند دووکانێکە، کە شووێنی کڕین و فرۆشتنی تێدابێ، وازاڕ._ ی بەڕمێن: بازاڕی بەبرەو._کردن: لە نرخ پرسین، سەوداکردن._: سەودا: بازاڕی گەرمە. بێ_: ناڕەواج. بێ_ی: ناڕەواجی
بازاڕتیژی
بازاڕگەرمی، بازاڕخۆشی
بازاڕکەساس
بێ بازاڕ._ی: بێ بازاڕی
بازاڕگەرم
بازاڕتیژ، کەسێکە سەوداو کڕین و فرۆشتنی زۆر بێ._ی: زۆرو زەوەندی کڕین و فرۆشتن لە بازاڕیدا
بازاڕی
مرۆی خووێڕی و هیچ و پووچ. کەل و پەلێکە، کە تایبەتی و چاک نەبێ
بازبازان(ئەردە)
بازبازانێ
بازدان، جوورە گەمەیێکی منداڵانەیە
بازبازدێن
بازبازدێن
یەک بە دووای یەکتریدا بازدان
بازبازک(باک)
بازتە
بازبازکێ(ڕۆژ)
سێ بڕکەیە لە سێ بازێدا. بەڵەک، ڕەنگێکە پەڵەپەڵە بێت
بازبازۆکی
بازبازێن
بازبەند
نشتوو، جاران جادووگەران بۆ هەموو جوورە نەخۆشی و کارەساتێکی بۆ گێل و نەزانانیان دەنووسی و لە باسکیان دەکرد. بازی بەند
بازخوواز