تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕازاوە
خۆجووانکردوو، بە دەوری خۆ هەڵاتوو، ڕازێنڕاوەوە
ڕازاوەوە
(باک.): بەردلکری، خەمڵیو، جووانکراو
ڕازدار
ڕازڕاگر.-ی:ڕازڕاگرتن
ڕازقی
(موک.) : ڕاسقی، سرعانی، جوورە ترێیەکە وەک سپیکە وایە بەڵان ئەم کەمێ تفتە. جوورە گوڵێکی سپی بۆنخۆشی پەسەندە گەڵای وەکوو هی بامیەی وایە
ڕازنووس
سکاڵانووس
ڕازنووسی
ڕازنوویسی
ڕازنووسەر
ڕازنوویس
ڕازڕانەگر
گووێ پەل، پڕپرس، زاردڕاو، دەم دڕاو، دەڤدڕیا
ڕازڕاڤ
(باک.): خۆش، مەزەدار، بەتام، ناسک، -ی: خۆشی، مەزەداری، بەتامی
ڕازڕاگر
دەمگرتی ، ڕازدار
ڕازی
نێوی نێرینانە، نازناوی هەستیارێکی کوردە. دڵخۆش، قایل.
ڕازی نیهانی
مەبەسی پەنهانی، ڕێزەی ڕاز
ڕازیانە
(هەورا.): ڕهزنە، ڕهزیانە، هەپۆسان، گیایەکی بڵندە گەڵایەکانی وەنی شووتی دەچێ بۆنی خۆشە لە ئاو ونان دەکرێ. تۆوەکەی وەکوو زیرە وایە بۆ ژانە دڵ باشە
ڕازیانەوە
ڕازیاوە
ڕازانەوە.خەمڵیو
ڕازیای
(هەورا.): ڕازاندنەوە
ڕازین
ڕازینەر
خەمڵێن، جووانکەر، چەت، کەسێکە گیان لە بەر یا چتێکی بخەمڵێنێ و بیڕازێنێتەوە