تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پازادە
پازدە، پانزدە
پازار
جوورە موورووێکە دەکرێ لە تەسبیح، بەردێکی ڕەنگ سەوزی کانییە. دەرمانی دژی ژەهر، تریاک
پازدەهەم
پازدەهەمین
پازناو
دارێکە وەکوو تێڵاو بوێڵ دەخرێتە ژێرپێی ئاش و پێی ئاشی پێ بەرزو نزم دەکرێت بۆ ووردو درشتکردنی ئاو بە پێی دڵخوواز، پێ ئاش تا بەرز بێ ئاردی زبرە تا نزم بێت و دابخرێت ئاردی ووردە
پازناووک
دارێکە وەک پیشک دەکرێ بە نووێڵ و بەرداشی پێ هەڵدەگیرێ
پازگە
چاڵێکە لە نێوەڕاستی بێستانێدا بێستانەوان بۆ پاسی بێستان بە شەو دەچێتە ناوی
پازەند
ڕاڤەی زەند
پاڵەوانبازی
زۆرانی پاڵەوانان، زۆرانبازی
پایەندازی
ڕاخستنی فەرشان بۆ پێشوازی میرو خونکارو پادشایان
پشتمازە
پشتەمازە، بڕبڕەی پشتی
پشتەمازە
گۆشتێکە بەسەر بڕبڕەی پشتەوە
پووازناو
دارێکی تۆزێ خخوارە، سەرێکی پان و دادراوە، بەرداشی سەرووی پێ بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەوەی گردەڵەی بخرێتە ژێر
پووازک(بابا)
تەنێکی تایبەتییە لە ئەندازیارێتیدا
پوورزازا
پیازاو
پیوازاو، ئەشکەنە. گۆشتاوێکیشە، کە بەشی زۆری پیواز بێ