تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



عارەق کردن
عارەقخۆر
عارەقه
ئارەقه، خووەی.
عەفاره
بنخەرمان، میوەیێکیشه بەدارەوه مابێ لەبەر خراپی.
عەماراو
ئەنباراو ڕاستتره، دەفرێکی گەورەی قووڵه ئاسنگەر و پینەچی پڕی دەکەن لەئاو لەکاتی کاردا. چتێکی گەورەی تایبەتیه، کە پڕ بکرێ لەئاو بۆ کار.
عەمارته
خانووێکه یەک نهۆم لەژێرەوه بەقەد سەکۆیەک بەرزتربێ له زەوی، لە(عمارەت) ی ئارەوی وەرگیراوه.
عەماره
شاری عەماره ناوی پێشووی ئاوماڵه و ئاوماڵک بووه.
عەمارکردن
ئەنبار کردن، چت هەڵگرتن لە ئەنبارێدا.
عەمارەپۆ
تەنراوێکه بە هۆی کۆنی و زۆر مانەوەی لە ئەنباردا پوترکاوبێ.
عەمباراو
ئەنباراو.
عەیارشیرک (باد.)
مەشکه. ئەیار شیرک: ئەیاری شیری.
عەیاره
ئەیاره، پەیمانه، ئەندازه، ئەندازەیێکه بۆ پێوانی دانەوێڵە و چتی تر.
غارا
خارا٬ جوورە کرێکی ئاوریشمی جووانە وەک قەنەووز
غاراندن
غاراو
غاردان
غاردان
خاردان٬ ڕاکردن٬ لینگدان٬ هەڕاکردن٬ دەرپەڕین٬ هەلینگدان٬ تاودانی ووڵاخی سوواری