تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارەڕێ
داپۆشینی سەری خانوو بەکاریتە
دارەڕەش
داری(بناو) ە دۆشاوی گەڵایەکانی بۆ مارانگەزتە و برینان زۆر بەسوودە
دارەکردن
برێتییە لە گزرە خستنی دار بۆ سووتاندن
دارەکەوت
دارەکەوێت، داراکەڤۆتێ
دارەکەوە
دارتەقێنە،(هەورا.) دارکونکەوە، دارەسمە (باڵندە).
دارەگووێز
داراقۆرێ،(کە.) دارگووێز،(دەر.) دارگردەکان،(کۆ.) دارگووز
دارەگوڵ
داراگوڵێ
دارەگوڵی کێوی
داراگول شیلاڤێ
دارەگەز
دارەگەڵ
درەختێکی گەورەیە کە لەلای سەرەوە دوو ناوپەلی قووڵی ببێ گەڵای دارەبەڕووی تێدا هەڵچنرێ بۆ تفاقی زستانانیان
داسپاردن
سپاردن،تیرکردن،داموچانن،
داسپارن(ئەردە.)
ڕاسپاردن،هاندان.
داشەهارە
تاقە داشێکە دەمێنێتەوە بەدەست یەکێک لە یاری کەرەکانی دامەوە و لە ڕاستە دەتوانێ بە هەموو لایەکی بجووڵێ.
داوارانن
(ئەردە.): داباراندن٬ داڕژاندن
داوارین
داکەمارانە
شینشینک٬ دایکەمارانە
داڵکەمارانە
(ڕۆژ.):مارمێلکەی گەوره٬ دایکە مارانە
دایانی زارۆڵەی
(هەورا.): لەلەی منداڵان
دایکەمارانە
داکەمار٬ داڵکەمارانه٬ داعبایەکە لە شێوە و گەورەییدا وەک قومقومۆکەی وایە و لە مارمێلکەی گەورەترە زۆر بە توندی دەڕوا و لە پڕڕا ڕادەوەستێ٬ ڕەنگیشی وەهی مارمێلکەی دەچێ