تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارکونکەرە
دارتەقێنە،دانکوولە،(رەوا.)دارکونێرە،(کۆ.) دارکولێرە،دارکوتک،داری کوتک،خەنجەردەم،باڵندەیەکی دندووک درێژی سەر سوورە بەر سنگی زەردە و سەرباڵی زەردوسپییە بەقەد ڕیشۆڵەیەکییە بەدندووکی داری دەکۆڵێ بۆهێلانە.
دارکونێرە(رەوا.)
دارسمە،دارکونکەرە.
دارکوڕە
دارکونکەرە،دارسمە.
دارکوڵک(ئەردە.)
دارکڵاوە
(موک.،کۆ.،مامە)کەڵەوە،دارکەڵەمە.
دارکێش(سۆر.)
کەسێکە بارە داران لە چیایەوە دەکێشێتەوە ئاوایی یان لە ئاواییەوە داران دەکێشێ،دارەکێشەوە.(بار.)تاکەدارێکە گیشە گیا و چرۆی لە شووێنانی بڵندەوە بەسەر بەفرێدا پێڕادەکێشن .
دارکەر
(باک.):ئێزنگڤان،کەسێکە،کەداری بەزۆری ببڕێ بۆ سووتاندنی.
دارکەری(باک.)
ئێزنگڤانی.
دارکەپێچان
ووتەیەکە مەردوومی زۆر لەڕ و لاوازی پێ دەچووێنرێ؛کابرا دەڵێی_ە،واتە وەک دارێکی ڕەق وایە،کە پەڕۆی پێوە پێچرابێ.
دارکەژۆک(باک.)
(باد.،زا.)کێرات،کێرۆکە.
دارکەڵەمە
دارکڵاوە،کەلەوە.
دارگورد(دزە.)
پارچەیێکە لە کەرەستەی جووتی،(هەو.) مرازێکە لە کەرەستەی تەونی.
دارگولی(باک.)
دارگووێز
دارگوڵ
دارێکە وە بناوی دەچێ،گوڵێکی سپی دەگرێ،چتێکیشە لە وێنەی پنجی گوڵەباخ لە دار و کاغەزی ڕەنگاوڕەنگ دروستدەکرێ.
دارگەز
دارێکی باریکی جیڕە وە داری سەرو دەچێ،لە قەراخ ئاوان شین دەبێ،گەڵایەکانی ڕیشاڵ ڕیشاڵە بەتەڕیش دەسووتێ لکەکانی وەگەزی پیوانێ دەچێ،کەبسووتێ کەفی دەدەکات بۆ بیرۆ زۆر باشە.
دارۆخە
دارۆغە
سەرۆکی پاسەوانانە،شانە.
دارۆغەخانە
ناوچەی دارۆغە،شارەوانی.
دارۆچکە
چتی شۆڕبووەو.-کردن:شۆڕکردنی چتێک لە بڵندییەوە.