تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داراڕەش
(باک.)ک داری ناروەن
داراکارچکێ
(باک.): داری جوورە هەرمێیەکییە
داراکۆلک
(باک.): کۆلکەدار
داراکەنێرێ
(باک.): دارەکەنێر
داراکەڤۆتێ
(باک.): دارەکەوت، دارەکەوێت
داراگولشیلاڤێ
(باک.): دارەگوڵی کێوی
داراگولێ
(باک.): دارەگوڵ
داراگوویزێ
(باک.): دارەگوویز
دارای
(هەورا.): دێران، ئاوداشتن، ئاودانی بیستان و باخ و باخچان
دارایانەوە(ئەردە.)
دارانەوە،داکەوتن،ڕمیان،کەوتن،داکەفتن.
دارایی
دەوڵەمەندی، هەبوون، (باک.): بۆچک، بوون، دەستدرێژی، (دەر.): هەبین، دەستەڵات و دەستڕۆیشتن. بەپێچەوانەی هەژاری و دەستکورتی. جوورە پەشتەماڵێکە . دەرمانێکی تیژە بۆ چاو پێی دەڵێن دارا
دارباز
تەنافبار، پەهلەوان
دارباز
(ئەردە.): دارەوان
دارباس
(باک.): تابووت،(باک.)داربەستی
دارباسقەننە
دارباسقەنە، جوورە دارێکە وەکوو هی بەڵاڵووکێیە،تێکوڵەکەی جووانە، دارجگەرە و دارەدەستیشی لێ دروست دەکرێ
داربلچ
(ئەردە.): دارەگێوژ
داربڕ
(زا.): گیاندارێکی گچکە ودڕەندەیە. دارکەر
داربۆق
(باک.): مریشک
داربۆکردن
مەبەس لە تۆڵە ئەستاندنەوەیە لە کەسێک،کورد دارێکی بۆ دوژمنەکەی خۆی کرد،واتە تۆڵەی خۆی بە تەواوی لێ ئەستاندەوە
داربیر
(باک.): دارشکێن