تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێلپروار
پێڵەوار. بڕەداری ئەستووری سووتاندنێیە. پیلەوار
پێمانەکار(هەورا)
پێناودار
بەرپرسیار._ی: بەرپرسیاری
پێنج ڕۆژەی تار
ژمارەیێکە لە ڕۆژانی ساڵێ ئەویش پێنج ڕۆژە دوو ڕۆژی .ەبەر کۆتایی زستان و سێ ڕۆژیش دەکەوێتە سەرەتای بەهارێ. تار
پێنجووار
پێنجەیتار
پێنج ڕۆژە لە نێوانی زستان و بەهارێدا، کە ساڵ تەواو بوو ئەو پێنج ڕ.ژانە دەمێنێتەوە لەپێشدا پێشوونیان ساڵیان بە دووازدە مانگ و مانگیشیان بە (30) ڕۆژان دادەنا بەوپێیە ساڵ سێ سەدو شێست ڕۆژە پێنج ڕۆژیش دەمێنێتەوە لە ساڵی ڕاستەقینە لەسەر هیچ مانگێکی نییە
پێنچووار
لە پێنج بەشان چوار
پێوار(باد.، هەورا.، زەن)
نادیار، نەدیو، گوم، بزر، وون. پەنا، پەسیو._بوون: بزرو نەدیو بوون
پێچ و تار
ئازار، ڕەنج._دان: ئازارکردن
پێچووڤە(شار)
پیچۆک، گیایەکە. (سوور) جووتە کەزی پێش نێوچاوانە. جووتە کەزی بەرجێنووکێ لاجانگ. پەرچەم
پێی ئاش(شار)
دارێکە لە شێوەی یەرەقدایە سەرێکی بەخووانەکەوە نووساوەو سەرەکەی تریشی لەدەرەوەیە بەرداشی سەرەوەی پێ بەرزو نزم دەکرێت
پەتیار(ڕۆژ)
پەتکراو، ڕەسەنکراو، ڕەسەن لە مل خراو
پەرداخدار
تروسکەدار، شۆقدار._ی: تروسکەداری
پەردار
پەردەدار
کەسێکە ئاگای لە پەردە بێ، پەردەوان، واتا هەڵدانەوەو دادانەوەی پەردە لە ئەستۆی وی بێ. تیغەدار._ی: پیشەی کەسێکیە، کە ئاگاداری پەردەی دەکات لە بابەت هەڵدانەوەو دادانەوەی. تیغەداری
پەرسار
نەخۆشەوان. نۆکەر، خویدار
پەرهیزگار
کەسێکە هەمیشە لە کاروباری خۆیدا بە پارێزو ووشیار بێ. خودا، خووا، ئێزەد._ی: پارێز
پەروار
دابەستە (ئاژاڵ یا ماڵات)، دابەستیاگ، دابەسیاگ
پەروەردەگار
خودا، یەزدان، ئاهوراموزدا، خوڵا، خوواوەند، ئافەرینندە، زەردەشت، یەکێکە لە ناوەکانی خودا، زەرتوشت