تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باریکەڕێ
باریکەڕێگا
باریە
نووێڵ، ئاسنێکی درێژو ئەستوورە بەردی زلی پێ هەڵدەکەنرێت
بارێ
کەوایە، ئەمجار، هەرنەبێ؛_ کە خێرت نییە شەڕیشت نەبێ
بارێسەی چادر
پارچەی چەرم یا داری خڕ کە لەسەر دار ئەستوندە قایم دەکرێ و بەنی لە دەرەی دەپێچن، کە دەبەر چادرو خێوەتان دەدرێت
بارە(کر)
هات بۆ دەخڵ و دان و ئیتر. بەهرە، سوود. (شەبەڕۆژ) بێنە، بهێنە. بابەت، لایەن، لەبارە، لەبابەت، له_ی منەوە چت بیستووە. (زا) عەرەبانەی دەستی. بونیە، سرشت، فترەت
بارەبوو
بڕوانە: باربوو
بارەبەر
بارکێش، پێڕۆ، دەوار، باربەر، ووڵاخی باری. بەهرەبەر، مووچەبەر، هاوکار. مرۆڤی گووێدێرو گووێ لەمست
بارەخووێ(موک)
بارەخووێیانێ، گەمەیەکە، (موک) باربارانێ
بارەخووێیانێ(هەو.)
(موک) بارەخووێ، گەمەیەکی منداڵانەیە، (موک) باربارانێ
بارەسیاو(دەر.، هەورا)
بارەسیاوهاڕ(دەر.، هەورا)
بارەقەڵا
بارەچە(ئەردە)
مووچەو بەش، بەهرە، داهات، سوود
بارەکی
ووڵاخی بارییە، بارەبەر
بارەگا
کۆشک و سەرای گەورە، سەزای فەرماندەر، سەراپەردەی میروشایان. خێوەت، خەرگا. قۆناغ. بارگە
باسارک(باد)
ئیرکولەر
بالیفۆکەی ماری
جوورە کرمێکە
بانبارگە
بەربووکێکە سوواری سەربارگەی بووک دەکرێ و دەنێردرێ بۆ ماڵی زاوا