تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سڕناوەسار(ﺌەردە.)
چەقەنەی ﺌاشی.
سڤکبار(باک.)
سووکبار٬ بارسووک.
سک(بابا.٬ هەوار.)
زگ٬ (هەوار.) لەمە٬ هوورگ٬ کەوک٬ ﺌەشقەمە.(باک.) ناشيرين٬ ناحەز٬ دزێو لە هەموو چتێک.
سکدار
زگدار٬ تۆلدار٬ﺌاووس.(کە.) چەکی ﺌەنباردار وەکوو قەسەلی کوردی._ی: تۆلداری.
سکەڵ(هەوار.)
پۆلوو٬ سکڵ.
سگار
سیغار٬ جگەرە.
سۆرەدار(باک)
جوورەدارێکی سوورە.
سۆپاسگوزار
پاپا-ی: پاپایی.
سیار(ﺌەردە.)
یارمەتیدەر٬ شاگرد. (ﺌەردە.) بەرزایێکە لە نێوانی شووێنێکی نزم.
سیامار
ڕەشمار٬ ماری ڕەش.
سیخار
سیغار٬ جغارە٬ جگەرە٬ پزپزۆک٬ سیخووار.
سیخووار
ئەڕایییە٬ کەلەسەر گیایان لە پاییزاندا بەیانیان دەیبەستێ٬ سیخ٬ (کۆ.) خووز٬ خووس٬ خووسار٬ (مەرگە.) سیخار٬ زوقم.
سیرمۆکە(شار.)
گیایەکی بەهارییە گەڵای وەکوو گەڵای سیروایە٬ (کۆ.) قوڕادە٬ بەڵام بۆنی ئەم ناخۆش نییە٬ ئاژاڵ بیخوا شیرەکەی بۆگەن دەکات. سیرمەی باریک و چکۆڵە.
سیسەمار
سوسەمار٬ جوورە مارێکی زەردی ڕیوەڵەیە.
سیغار
جغارە٬ (باک.) پزپزۆک._ خۆر: جغارەکێش._ خۆری: جغارەکێشی._ کێش: سیغارخۆر._ کێشان: سیغارخواردن.
سیلدار
دیقدار._ ی: دیقداری.
سیچووار
ناوەبودووازدە ڕۆژەی دووای سیشەش.
سیگار
سیغار٬ چگەرە.
سییار
سیدار٬ سیلدر٬ کۆتک٬ شاگرد٬ قوتابی٬ سووختە.
سێتار
مرازێکی بەزم و ئاهەنگە.