تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەستەکار
ڕێکخەر، دانەر
بەسرپێرار
(دەر) پەستر پێرار، (باک).، شار) بەترپێرار، پەسەر پێرار، (هەورا) پەرەوێرار، سێ ساڵ لەمەو پێش
بەشودار
سابوونێکە زۆر کەفێ بکات
بەفروپشۆ(شار)
بەقادار
بایەخدار._ی: بایەخداری
بەلەکار(هەر)
بزن، کار یا گیسکێکە گووێیەکانی ڕاست ڕاوەستن تووکی سەری گووێچکەکانی زەرد بێ
بەندەوار(بۆتا)
چاوەڕێ، گیراو، زیندانی، گرتی. وەکوو بەندان، بێکار. (بۆتا)_ی: چاوەڕێیی. گیراوی، زیندانێتی. بەندەگێتی. بێکاری
بەندەڤێ(شار)
جوورە گیایەکە
بەنەشیشۆک(بار)
جوورە دارەبەنێکە قەزوانی ناسک و وورد دێنێ و بە بەرەکەشی هەر دەڵێن: بەنەشیشۆک
بەهادار
نرخدار، کۆڤیک، پڕبەها._ی: نرخداری، پڕبەهایی
بەهار
سێ مانگە لە نێوانی کەژی زستان و هاوینێدایه و پیرۆزترین جەژنەی کوردان، کە نەورۆزە لە یەکەمین ڕۆژی مانگی یەکەمین بەهارێدا دەست پێدەکات، بهار، بوهار، بووار، (هەورا) وەهار، جەژنی گووڵان، گوڵهێنەر، گیانپەروەر. جوورە هەڵپەڕینێکیشە. نێوی ئافرەتانە
بەهرپار(زا)
بەهرەدار
بەهرەمەند، خاوەندبەهرە._ی: بەهرەمەندی
بەوار(ژا)
خوواری، (دەر) چەفتی
بەڕوودار
بەکار
کاربین، وەکار، ووریا، زیرەک، لێهاتوو._بران: هلهلین._بردن: هلهلاندن._ئاما(هەورا): بەکار براوک_ئامای(هەورا): بەکار هاتن._خوواردن: بەکەلک هاتن