تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێدار
بێ درەخت و بێ داروبار. ووشیار، ووریا، بەئاگا._بوونەوە: ووشیاربوونەوە._کردنەوە: ووشیارکردنەوە، نێوی پیاوانە
بێرم(بار.، باک)
زرێچەیێکی قووڵ و بێ بنە، کە نە ئاوی بۆ بچێ و نە لەبەری بڕوات، (ڕەواخۆ) بیرمە. (باک) حەوز. لیتەی بن ئاوی
بێروون(شار)
چۆلگەیەکە ئاوی بۆ شینایی و بۆ خوواردنەوە لێ چنگ نەکەوی._ی: دیوەخانە
بێزار
نێوی نێرینانە. تەنگاو، کەوەڕێ، وێزار، وەڕەس، وەڕەز، جاڕس، (هەو) هەراسان، (کە) لۆس._بوون: هەراسان بوون، وەڕەزبوون، کەوەڕێ بوون._کردن: هەراسان کردن، وەڕەزکردن. بێ دەم، بێ دەو، کەوەڕێ کردن
بێزوبۆکار
بێزکار
جنێودەر. (خۆ)_ی: جنێو، سووک و ڕیسواکردن
بێمار(باک)
بێندار
بۆندار._ی: بۆنداری
بێهۆشکار
بێهۆشکەر._ی: بێهۆشکەری
بێژاربێژار
چتی ڕزیوو کونکونی هەلاهەلا
بێکار
بێ فەرمان، بێ ئێش، (باک) ئەوارە، گردەنشین، چرۆت، ووڵووڵ، پالووتە، دەستەپارچە، (هەورا) بێ هەرمان. بێ فەرمانی، چرۆتی، پشوودان، بێ ئێشی، بێ کەڵکی، خاوی
بێگار
سۆخرە، فەزحە، (باک) جزار. کارێکە بە زۆرداری بە کەسێکی بکر ێت بە بێ ماف و کاڵەدرانەو پارە، زۆرو ستەم._چی: کەسێکە بە بێگار کاری پێ بکەن._ی: بێگارکردن بە خەڵک، کارێکە بە بێگار بە خەڵکی بکرێ
بێڵکار
کەسێکە بێڵی کار بکات، بێلۆچکە._ی: بەبێڵ کارکردن
بەترپێرار(باک.، دەر)
بەختدار
بەختیار، خۆشبەخت._ی: بەختیاری
بەختەوار(زا)
بەخێوکار
بەڕێوەبەر، حاملێنەر، پەروەردەکار