تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بوخار
بووار
بار، بڤار، بۆر، (باک) بهۆر، (شەم) بهوور، بگار، (جا) بۆری. بڕ، بڕی چۆم و ڕووباران، بگار، ڕووز، ڕێواز، گوزەرگا. (خۆ) بەهار._ی: باری، بڤاری. بەهاری
بووغاو(بار)
گیایەکە وەکوو بێژانی وایە لە نێو شاخاندا پنجەو بستێک بڵند دەبێ و زۆر خۆشە
بووکمار
داعبایەکی لووس و درێژو جووانە وەماری دەچێ بەڵان چووار پێی هەیە
بڕیار
بەڵێن و چلۆنی و شێوەی کڕین و فرۆشتن. چەشنی بڕینی بەرک. تیغی_: تیغی بڕندە. لە مەجازدا بۆ مرۆیانیش بەکار دەبرێ
بڕەدار(شار)
لکەدار، بنەداری بڕاو، قەدی داران
بژار
ئەژمار، (دەر) ووژار، (باک) ئادە، ئەشێف، (هەورا) کشکە، ووجز، (هەو) تەلبیش._کردن: هەڵبژاردن، ئادەکردن. پاک کردنەوەی باخ و باخچان لەو گیایانەی، کە زیانیان پێدەگەیەنێ. دۆزین، خوراندن
بژوولک(باد.، بار)
بڤار(باک)
بووار. خۆدیتن
بگار(جا)
ڕەووز، ڕیواز، گوزەرگا، بووار، شووێنێکە لە ئاودا، کە تەنک بێ و بتوانی لێی بپەڕیەوە._م نادا: بووارم نادات
بڵمەتکار
ئە وکەسەیە، کە بڵمەبڵم دەکات
بڵێسەدار
گڕدار
بۆدار
بۆندار، بوودار، بۆ تووتن و هەموو چتێکی بۆدار دەست دەدات._ی: بۆنداری
بۆری(هەکار)
بوواری ئاو، (باک) بۆڕی، لوولەی ئاسن و چتی تر. ڕەنگی بۆر، بۆرایی، بۆراهی، (باک) جووئایی
بۆرەبنار
بۆرەسووار
سووارێکە ناسراوو ناودار بێ
بۆسار
بۆندار
گوڵی بۆندارەو هەر چتێکی بۆنی لێ بێ