تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گلخواردن
گەڕانەوە٬ وەستان٬ خلۆربوونەوە٬ بە دەورەدا سووڕان.
گورگانخوارد (کە.)
ئەوەی دڕندە ٬ (گورگ) لێ خورابێ.
گوهارتن (باک.)
گوارە٬ گۆرین.
گوهارتۆ (باک.)
گوهداری (باد.)
گوێدێری.
گووارە
(فە.) گووشخارە ٬ گۆشەوارە٬ گووهار٬ گۆشیار٬ (خۆ.) گوواکە٬ (ڕەوا.) زەنگەتە ترێ ٬ (هەورا.) گواری.
گووهرستارە(کە.)
کرمێکی باڵدارە بەشەو بە هەوادا دەگەڕێ و دەترووسکێ .
گڕخوواردن
گەڕان٬ خولانەوە٬ سووڕانەوە٬ خولدان.
گۆشت پارە
ئەو خوێنەیە ٬ کەڕەق دەبێت و دەبێت بە گۆشت لە جێگایەکی لە شیدا.
گۆشەوارە
گۆپارۆک (ڕەو.)
گیایەکی گەڵا ووردە.
گیا چنارە
گیایەکە بە کوڵاوی دەکرێتە چرک٬ بۆ برینان زۆر باشە ٬ تەنها بۆ برینی ماڵاتان بەکاردەبرێ.
گیپاری (زاخ)
گەرم و سارد
تێکەڵکردنی گەرمی بە سارد.
گەرگەلاری
گەزارە
بێ شەرمی ٬ زمان درێژی٬ زمان شڕی٬ ـــ کێشان: هەڕەشەکردن٬ جنێودان
گەمارگە
زبڵخانە.
گەمارۆ
هێرش٬پەلامار.دەورەدان٬چووارلاگرتن.ـــ دان:دەورەدان٬ئابڵوقەدان٬ـــ ی زەریایی.
گەماری(باک.)
چڵکن٬پیسکێژ.