تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەرداری
ئاژۆتنی کەر٬ کاروانچێتی٬ بەکرێ کاربەکەر کردن. (باک.):قەرزداری
کەرگەلارێ
(هەو.): باڵندەیێکی بۆری دندووک درێژە لە قژاڵکە گچکەترە
کەفتارۆ
(باد.): کەمتیار
کەفی زاری
کلێر. گرێز.-کردن: گرێزکەتن
کەلارە
کەللارە٬ قەرتاڵەیێکە لەڕیخ دروستدەکرێ٬ خشت و خاڵی نێوماڵی تێدەکرێ٬ کاسەی شاو. سوواڵەت. دیوارێکە نزم لە تەپاڵە دروستدەکرێ ژنان نانی تێدا دەکەن
کەللارە
کەلاره٬ سەبەتەیەکی گەورەیە لە شیاکە دروستدەکرێت بۆ زبڵ و تەپاڵە و چتیتر
کەلەپارچەکردن
مەبەس لە شەق و پەق کردنی گیاندارە
کەمبارە
(ئەردە.): کەم بەهرە٬ کەم سوود
کەمواردەی
(هەورا.): کەمخواردن٬ لە خواردن دابڕان
کەمەرباریک
کەناراو
قەراخ ئاو٬ دەماوەل. ئاودەستخانە
کەنارخستن
خستنەلاوە٬ کەناردان
کەناری
(باد.):ددڕکەزی
کەنارە
باڵندەیێکە. پەراوێژ. کەنارە لاکێشی درێژوو باریک٬ کە لەملاو لای فەرشی نیوەڕاستەوە ڕادەخرێ
کەنارەگرتن
لادان٬ گۆشەگیری٬ خۆ دوورخستنەوە لە کارێک
کەنارەگیر
گۆشەگیر٬ گۆشەنشین٬ چۆلەبڕ٬ لاشەڕ٬ جوڵەچوون.-ی: گۆشەگیری
کەنارەی ئاسمان
دیارگا٬ دیارگای چاو
کەوتەی باڵدارا
(هەورا.): گرانەتای باڵندان
کەورشکاری
پەنا و پەسیوی ڕاوێیە
کەوشەدارینە
(باک.): پێدار٬ پێدارینه٬ تەقتەقیله٬ قەبقاب