تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوڤارک (باک.)
کوڵاچووارشەمۆ
چووارشەمووی هەرەدووایی مانگی سەفەر٬ کەددانی پێغەمبەری (د.خ) تێدا شکێنراوە.
کوڵخوواردن (ﺌەردە.)
جۆشخوواردنی چت بەسەر یەکتریدا مەبەس لە ڕق هەستان و جۆشخوواردنی دەروون.
کوڵۆکاری
خەریک بوون بە دیواری کڵۆوە.*
کڕیاری
داخووازی٬ بکڕی
کژەبارانە
بارانێکە لە کاتی خۆیدا ببارێ
کڤارک
(باک.): کارگ. (باد.):کەوان
کۆترەباریکە
جوورە کۆترێکە لە کۆتری ئاسایی گچکەتر و باریکترە و بۆرە و خاڵێکی لەلای گووێیەتی خووێندنی لە هی ماڵی ناچێ٬ (بەرز.):ترێنه٬ (هەو.خۆ.شەم.):تفتیلک٬ (شا.):ترێنکه٬ (ڕۆژ.بار.):توویل. قومری
کۆخوواردنەوە
(ئەردە.): پارێزکردن و سڵەمینەوە لە چتێک
کۆساران
هاوینەوار٬کووێستان٬ کۆساڵ
کۆلارە
باڵندەیێکه٬ کوڕکوڕ٬ کۆلارەمار٬ باڵندەیێکی گۆشتخۆری زیاندارە وە داڵی دەچێ.(کۆ.موک.): بادەوە٬ منداڵان جوورە چتێکی لە قاقەزی ڕەنگا وڕەنگ دروستدەکەن و هەڵیدەدەن بە حەوادا٬ بە دەزوو دەگیرێ
کۆلارەمار
(زا.):کۆلارە.(باد.):قرغۆ٬ کۆرکۆرە٬ داڵ
کۆماری
دام و دەستووری ژیانی مەردووم٬ کە سەر کۆمار بە هەڵبژاردن دادەنرێت. لە جیاتی پاشا
کۆمارێتی
کۆمەڵایەتی٬ گەلێتی
کۆپارە
کۆما گۆشتێکی گەورە و بەرزە بەسەر پشت ملی ووشتر و ووڵاخەوە٬ دووکی پشتی ووشتر. کۆسپایی و زەویێکی بەرزە
کۆڕی دڵداران
مەیدانی دڵداران
کۆڕی دڵداران
کۆڕی گراو و سەوداسەران
کۆڕی زانیاری کورد
ئەنجومەنی زانیاری کورد
کیارک (باک.)
گیایەکە.
کێوپارە
کۆسار٬کێووستان.