تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کارۆخ
چیایەکە کەوتۆتە لای باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕەواندزێوە و بە هەندرێنەوە نووساوە گەرووی سەرایان لە نێواندایە و کەوتۆتە پشت هەندرێنی و زۆربڵندە. لێوار٬ کەنار٬ قەراخ
کاری
کاریگەر٬ بەکار٬ بەتەزوو٬ کوژندە٬ کاردوو٬ کاردی
کاریت
(باک.):هەنگووین
کاریتە
(کۆ.):تەژە٬ (بابا.): نیرگه٬ نێرگە٬ (کە.): ڕاجە٬ دیرەگ٬ (جا.هەورا.) تەراح٬ (خۆ.): خەسارە٬ نێڵەمل. کۆمڕ٬ پرد٬ گاریته٬ دارێکی ئەستوورە بە نێوەڕاستی ژوورێکی دوورەچاوەدا ڕایەڵدەکرێ و دارەکانی دارەڕایەش سەرێکیان لەسەرەوە و سەرەکەی تریشیان دەخرێتە سەردیوار
کاریتەی پشتی
تیلەقی پشتی٬ گاڕگاە٬ بڕبڕەی پشتی
کاریش
(باک.):کاڕووش٬ گیایەکە
کاریلە
(باک.):کاریگ٬ (هەورا.): بزڵە٬ بوزڵە٬ کارژۆڵە٬ کارە٬ (دەر.): کێری بزن٬ (فە.کە.): دەنگی (ک)وەکوو دەنگی (کێ) وایە.- ساوا: کۆڵەبژە٬ (باک.): کاری شەمزە
کاریلەوان
بێچووەوان٬ بێچڤان٬ بەرخەوان٬ کارەوان
کاریلەی ساوا
کارین
(باک.):تووانین٬ شان٬ بکارە:بتوانە.(ڕەوا.):کادێن٬ کادان.(ڕەوا.): جێگای دانەوێڵەی سمۆرە و داعبایانی دیکەیە لە زستانێدا
کاریگ
(باک.):کاریلە
کاریگەر
وەستایەکە٬ کە لە کاری خۆیدا شارەزا و ئیشکەربێ٬ دەرمانێکیشە لە جەستە کاربکات
کارێ شەفرە
کاریلەی ساوا
کارێز
جۆگەیێکی ئاوێیە٬ کە بە درێژایی سەری داپۆشرابێ٬ چوخمە ٬ قومووشێگە٬ (ئەردە.): قومش٬ کوورە
کارێزاو
ئاوێکە لە کارێز بێتەدەرەوە
کارێزلێدان
هەڵکەندنی کارێز
کارێزەکەن
کارێزهەڵکەن
کارێل
(کە.): کاریلەکان
کارە
(کە.): کاریلە
کارەبا
زەردوویی٬ جوورە موورووێکی ڕەش و یا زەردە بۆ پسپسۆک(تسبیح)و بەرموور دەست دەدەن و پووشی ڕادەکێشێ٬ هێزێکیشە لە گەلێک چتاندا هەیە بە مرازی تایبەتی وەردەگیرێ ژووری پێ ڕووناک دەکرێ وەکوو چرا و ماکێنەشی پێ دەخرێتە کار بە کاری هەزاران چت دێ. کاڕفێن. کاروبا