تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەتارە(کۆ.، باک)
جوورە پارچە (قوماش)ێکی ئاوریشمییە
چەییگ(باک.، ساڵە.، شارە.، جا)
ژومارە
ژێرجغارە
تەپسی، ژێرسیغار
کارە
(کە.): کاریلە
کنارە
(کە.):شوورەی خانوو٬ کەنار
کولێن (شارە)
شووێنێکی تایبەتیە لە نێو دەواراندا کەل و پەلی نرخداری تێدا دادەنرێت٬ (شار.) کوور٬ کەلێن٬ شارگە٬ پەناگە٬ داڵدە٬ خەشیو٬ کولین.
کووارە (باد.)
کۆلارە
باڵندەیێکه٬ کوڕکوڕ٬ کۆلارەمار٬ باڵندەیێکی گۆشتخۆری زیاندارە وە داڵی دەچێ.(کۆ.موک.): بادەوە٬ منداڵان جوورە چتێکی لە قاقەزی ڕەنگا وڕەنگ دروستدەکەن و هەڵیدەدەن بە حەوادا٬ بە دەزوو دەگیرێ
کۆپارە
کۆما گۆشتێکی گەورە و بەرزە بەسەر پشت ملی ووشتر و ووڵاخەوە٬ دووکی پشتی ووشتر. کۆسپایی و زەویێکی بەرزە
کێوپارە
کۆسار٬کێووستان.
کەلارە
کەللارە٬ قەرتاڵەیێکە لەڕیخ دروستدەکرێ٬ خشت و خاڵی نێوماڵی تێدەکرێ٬ کاسەی شاو. سوواڵەت. دیوارێکە نزم لە تەپاڵە دروستدەکرێ ژنان نانی تێدا دەکەن
کەللارە
کەلاره٬ سەبەتەیەکی گەورەیە لە شیاکە دروستدەکرێت بۆ زبڵ و تەپاڵە و چتیتر
کەمبارە
(ئەردە.): کەم بەهرە٬ کەم سوود
کەنارە
باڵندەیێکە. پەراوێژ. کەنارە لاکێشی درێژوو باریک٬ کە لەملاو لای فەرشی نیوەڕاستەوە ڕادەخرێ
کەڤنارە
(باک.):کون٬ عەنتیکە
گارگارە (کە.)
بڕبڕەی پشتی.
گووارە
(فە.) گووشخارە ٬ گۆشەوارە٬ گووهار٬ گۆشیار٬ (خۆ.) گوواکە٬ (ڕەوا.) زەنگەتە ترێ ٬ (هەورا.) گواری.
گووهرستارە(کە.)
کرمێکی باڵدارە بەشەو بە هەوادا دەگەڕێ و دەترووسکێ .