تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جغارە
جگەرە، جگار، سیغار، سیگار، جخارە، پزپزۆک
جنارە(ڕەوا)
قوونێرێکی درێژە لەسەر ڕەفیسکەو دەماری ڕەفیسکەی دێ، (هەر) خیارۆک
حوشترخووارە:
جوورە گیایەکی گەرمێنێیە دڕکاوییە ووشتر دەیخووا.
حەیارە (کە.):
زەویێکی بچووکە لەدەوری دیواری دەکرێ و لەسەرەتای پایزی ئاودەدرێت.
خسارە
(کە.):کاریتە
خووارە
لار، چەتاڵ،خێچ، چەڤی، (باک.) چەفت، چیل، .- بوون:چەڤیان
خووێنەخووارە
خەسارە
(زا، خۆ) کاریتە، نیرگەی خانوو
خەیارە
خەیارۆک، قوونێرێکە لە بن ڕان یا لە بن دەستی دێت یا لە ئەسکنجی، کە دەربوو کێم و هەوای زۆر لێ دێ و بە قەد خەرێکی دەبێ
دارە
دارە هەلووک
دارێکە پێی لە هەلوکێ دەدرێ، لە گەمەی هەلووکێنێدا
دارە هەنار
(باک.): داراهنارێ
دارە هەنجیر
(باک.): دارا هەژیرێ
دارەدارە
(ڕەواخۆ.) پێوەرە، بەتێتێ،(کۆ.) پەتێ پەتێ، پێ هەڵگرتنی منداڵان، هەستانە سەر پێی منداڵانە لە پێش پێ هەڵگرتنیدا، منداڵێکی کە تازە خەریکی پێهەڵگرتن بێ باوەشی بۆ دەکەنەوە و پێی دەڵێن، دارەدارە منداڵەکەش کەمکەمە هەوڵدەدا کە پێهەڵگرێ و خۆی باوێتە باوەشی وانەوە.- کردن: داردارکردن : هەستانەسەر پێ و پێهەڵگرتنی منداڵانە
داشەهارە
تاقە داشێکە دەمێنێتەوە بەدەست یەکێک لە یاری کەرەکانی دامەوە و لە ڕاستە دەتوانێ بە هەموو لایەکی بجووڵێ.
دبارە
(باک.): فێڵ و لێپ و فەرەجی شەڕ و جەنگێیە
دمارە کۆڵ
دمارە کۆڵە
(ڕۆژ. هەورا.): دووپشک