تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردەداخدار
بەردێکی دیغدێغە
بەرزاخوڕ
ووڵاخێکە زۆری خرابێتە بەر ئەوەندەی خوواردبێ، کە خوواردنی لەبەر چاوکەوتبێ، یا خۆ خوواردنی خۆشی داربێتێ و هی تری پێ نەخورێ
بەرزەئاخوڕ
ووڵاخ و چارەوای بەرزە وەکوو ئەسپ، ماین، ئێستر، کەر. ووڵاخێکیشە ئالیکی زۆر داربێتێ بەدان کەوتبێ یا مەستە ئالیک بێ
بەرسینگەی ووڵاخی
بەقنگاخستن
دوواخستن و خستنە پشت گووێی کارێک
بەنگەی ناخوون
گرێی سەر قامک
تاخستن
نیشتنی خڵتەی شلەمەنی
تاخورک
جوورە عەڕەبانەیێکی قۆقزی بێ پێچکەیە بەسەر بەفریدا ڕادەکێشرێ
تاخووگ(ڕۆژ)
پاخێڵ. گالیسکەی سەر بەفری، عەرەبانەی سەر بەفری
تاخچە(هەو)
تاخک(باک)
باقە یا دەسکێکی گچکە لە گەڵای تووتن و ئیتر
تاخە
پاکەت، بەستە، باقەیەک لە گەڵای تووتن و چتی تر، (باک) تاخ_کردن: تووتن لەسەر یەکتری دانان بۆ ووشک کردنەوە
تووم قاخلی
تووپڵاخە
بە سەریەکدا کەڵەکە کراو، بە سەریەکدا هاتوو
تۆراخدان
کیسەس تۆراخی
تۆپڵاخە
تۆپڵاخ، تۆپەڵێک لە هەر چتێکی بێ
تۆپڵاخەجووچکە
کۆمەڵێک جوجکە
تێ ئاخنین
تێپەستاوتن، ئاخنینەوە، داگرتن، داگرتنەوە، بەزۆری پڕکردنی توورەکە، جەواڵ یا تەلیس