تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قورمساخ
دەویت٬ گەواد٬ تەرەس٬ ژنحیز٬ -ی: دەویتی٬ گەوادی٬ تەرەسی
قومراخ
(ئەردە.): گورج٬ ئامادە
قومڵاخ
قوڕێکی مڵی ئەستوورە ٬ کە پەیدا بووبێ لە باران یا لە ئاوی ترەوە
قونتاخ
قونداغی تفەنگ
قوڵاخ
بنکاچ لە ناو گۆمی ئاویدا٬ کە ماسی لە زستانێدا خۆی تێدا بۆسەدەدا٬ جێگای دابەشکردنی ئاوە بۆ مەرەزە لە لای سەروویەوە.پارچەیەکە لە لەشی ئاژاڵ٬ کە دڕندە خوواردبێتی یا مردار بووبێتەوە و شووان بۆ بەڵگە هێنابێتیەوە لای خاوەنی. کەوڵ و پێستی گیاندار.شووێن٬ شووێنەهەوار. کیڤ٬ بەرگ٬ پێست٬ تێکوڵ٬ مۆڵ بوونی ماسی و ئاژاڵە
قوڵچماخ
مەردومی قسە خۆشی٬ قسە ڕەوان. هەرزه٬ قوڵنگی٬ قوڵدڕ
قوڵەچۆماخ
کوتەک٬ کوتەکی کورت٬ قوڵەدار
قۆراخ
(زرا.جا.هەورا.):جەمام٬ کەسێکە کەم گەڕابێ و لە گەڕانێدا زوو ماندوو بێ. (جا.):قەیاسه٬ کەژوو
قۆزڵاخ
(ئەردە.): قۆزاخە
قۆناخ
چەقز٬ بنەگە٬ مەڵبەند٬ مەڵبەنان٬ جێگای تێدا حاوانەوە٬ قوناغ٬ مێوانخانه٬ ئێرەو کۆیە ماوەی دوو قۆناغەڕێیه٬ ماوەی ڕۆژە ڕێگایەک. دیوەخانە٬ قۆنداغی تفەنگی
قۆنتاخ
قۆناغی تفەنگ
قۆنداخ
(کە.):قۆتاخ٬ بەشی خووارەوەی تفەنگێیە٬ داره٬ قۆنداغەی تفەنگ
قۆچاخ
توند و تۆڵ و ئازا ووریا٬ خێرا٬ زرنگ
قۆڵداخ
قەباخ
قابڵۆخ٬ قەواخ٬ سەرپۆش
قەراخ
قەراغ٬ (موک.) کەنار٬ پەڕ٬ (ڕەوا.) ڕۆخ٬ ڕوخ٬ (موک.) لێوار ٬ سیله٬ لەوچک٬ هیش٬ دەم٬ گووێ٬ (ئەردە.): قەوورخه٬ جەمک.- چۆم: دەم ڕووبار٬ گووێ چۆم.- دەریا: زریەپەڕ
قەرەزاخ
گرینۆک٬ هەرزەبێژ٬ قەرەقاژر٬ هەرزه٬ چناگەشکیاگ٬ هەرزەوێژ
قەرەچناخ
چەنەباز٬ بێ شەرم٬ ڕووهەڵماڵراو
قەرەچەناخ
چەنەدرێژ٬ دەمدڕاو٬ زۆربڵێ ٬ زۆر وەڕ٬ دەمهەراش٬ چەنەلێدەر٬ قەرەچناخ٬ بەدوێژ