تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەپڵاخ
شەپەڵاخ.
شەڕەشاخ
قۆچانێ، قۆچقۆچانێ.
شەڵاخ
زلله. (ئەرده.) شەلاق. قامچی.
فڕڵداخ
فێڵ٬فڕوفێڵ٬ پڵان٬پیلان٬ گێچەڵ٬ تەشقەڵە٬ -باز: فێڵباز٬ -ی:فێڵبازی.-چی:فێڵباز. –چێتی: فێڵبازێتی
قات و قەیماخ
(ئەردە.): نیوەنمەک٬ شلکێنەیە کە دەخرێتە سەربرین و جێگای بەئێش. پەڵووڵەیێکی چەوری شیرینە بۆ ئافرەتی زەییستان دەکرێ
قاخ
چتی چەوتاوەوە٬ کووڕ٬ قووخ٬ چەمیاگەوە
قازاخ
جووان٬ شیرین و ناسک٬ نازدار٬ پاک و خاوێن. (ئەردە.): بێ ژن٬ عازەو
قازڵاخ
(ئەردە.): قازەڵاخ٬ قازڵاخی
قازەڵاخ
باڵندەیێکی بۆرە و لە چۆلەکەی گەورەترە میلێکی سپی بە گەردنی داهاتووە و لە دەشتێدا دەژی و گۆشتیشی دەخورێ٬ تەیتۆک٬ تیتک٬ تیتڵ٬ تیتی٬ قازەڵاخ٬ قازڵاخ٬ قازڵاخی
قاسناخ
بڕوانە:قەسناخ
قاشاخ
بنجی گەنمەشامییە کە گوڵەکەی لێ کرابێتەوە. (کۆ.):گیایەکە وەکو مێکووکییە بۆ چیغ دەستدەوات وە کەنگریش دەچێ
قاقەزی پەرداخ
قاقەزی زمپارەیە٬ قاقەزێکە ڕوویەکی زوورە تەختە و ئاسنی پێ دەڕنرێ و خاوێن دەکرێتەوە و لووسدەکرێ
قاوەجاخ
شووێنێکە قاوەی تێدا لێدەنرێ
قاپ و قاچاخ
ئاسنجاو٬ هێسنجاو٬ هیربار٬ هیرمال٬ (کە.):کڕکاسە٬ (هەو.)هەوەڕ٬ هەووڕ٬ بە هەموو قاب و مسی ناوماڵێ دەڵێن
قاچاخ
یاخی٬سەربزێو.گامێشی سێ ساڵانە. ماڵێکە باج و سەرانەی میری لێ دەرنەکرابێ
قاڵاخ
قەڵاخی دەوە و تەپاڵە.-ی (ئەردە.): کراسی ڕەش
قاڵتاخ
دار یا ئاسنێکه٬ کە زینی لێ دروستدەکرێ. قەڵتاخ٬ داری نێو زینی
قشڵاخ
(کە.):زستانەوار٬ هەوارگەی زستانێیە٬ چەند ماڵێکە لە دێ جیا بووبنەوە بۆ بەخێو کردنی ئاژاڵ و کشت و کاڵ کردن
قشڵاخ
(دەر.):شووێنی کۆنەدێ٬ دێیەکە کاوول بووبێ
قملاخ
خمخۆرکی زەوی