تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیتلەپیچاخ
زیقاولە، تیترواسک
تیتڵەبیجاخ
بڕوانە: تیتلە پیچاخ
تەباخ(باک)
مانگی خەرمانانە، ئاب
تەبەل(زاخ)
تەقەلاخ(ڕۆژ)
پارچە چەرمێکی کوندە یا مەشکەی پێ پینە دەکرێ. پارچە کوولەکەیەکە، کە چاوەشان دەیخەنەسەر زوڕنا
تەڕاخ
تاق، تاک، تاک و تەراک، تاق و تەنیا
تەیاخ(ئەردە)
تێڵا، لیس، پەیاغ، گارام
جاخ
(ڕەوا) جاغ، جۆڕکی تووتنێیە لە توورەگەی گەورەترو لە تەلیسیش گچکەترە، جارجارە لە مشەما دروستدەکرێ، (باک) شیشەی کەبابییە، دیوارێکە لەدار دروستکرابێ، (ئەردەباک) زێد، نیشتمان، خاک، ووڵات
جناخ
(فە) ئێسکی چۆڵە مێشکێنەیە._شکاندن: چۆلە مێشکێنەکردن
جنیک(زاخ)
جوناخ(هەورا)
جینیک (زاخ.)
(جا.) جانگییە٬ ئارۆشە٬ (باک.) جەندک٬ (باک.) جێندک.
جێگەداخ
خووێندەماخ
(ئەردە.): خووێن داڕسانی لووت
خۆشدەماخ
داخ
ئاخ،سووێ، سوو، دەرد، پەرۆش،ڕۆ، ئەیڕۆ،ئایڕۆ، خەفەت ووشەیەکە بە هۆی ویەوە خەفەتی دەروون دەردەبڕڕێ.-لە دەست ڕۆژگار، کەسەر، نەهار، جخار.-خوواردن: پەرۆشدار بوون._دار:پەرۆشدار، چای_:داغ، زۆرگەرم. (خۆ.) دێر،خەت، دێخ،بۆچووم. داغی ئاژاڵ و ماڵاتان، ئاسنێکی سوورکراوەوەیە بە شووێنی بەئێش و ژانداری لەشی گیان لەبەریانەوە دەنێن یا بۆ نیشانە کردن یا سزادان.بەو ئاسنەش دەڵێن کە سەری پانە و ئەندامی گیان لەبەرانی پێ داخ دەکەن. نیشانە. کێو، بەڵان بەتەنێ بەکارنابرێت بەڵکو لەگەڵ(شاخ) بە کار دەبرێت: شاخ و شاخ
داخ لەدڵ
کەسێکە دڵی پڕبێ لەدەرد و چەخار بەهۆی هەرچتێکەوە
داخ ناوتووێڵ
(ئەردە.):چینی نێو چاوان
داخ و دوخان
(ئەردە.): خەم و خەفەت