تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قۆزڵاخە
(ئەردە.): قۆزاخە
قۆزڵاخەی لۆکە
(ئەردە.): قۆزاخەی لۆکە
قۆزڵاخەی هەوریشم
قۆزاخەی ئاوریشم
قۆزڵاخەی گەنم
(ئەردە.): کیفی گوڵە گەنم
قۆناخە
قۆنداخه٬ قۆناغە. –پێچ: قونداغەپێچ٬ پارچە تنراوێکی درێژە منداڵی پێ قونداغە دەکرێ
قۆنداخە
قۆناخه٬ مەلۆتکە٬ قۆنداخ.-کردن:مەلۆتکەکردن
قیراخکردن
(زا.): خۆکۆکردنەوە و داوێن بەلاداکردن بۆ بە ڕێگادا ڕۆییشتن
قەتماخە
قرتماخ٬ قەتماغە٬ تووێژی سەربرین
قەراخگرتن
کەناری سیخمەو کەواو چتی تر گرتن
قەرتماخە
قەڵتاخەکۆن
قەیاخەوان
کەسێکە ٬ کە قەیاخی ئاوێ لێ بخوڕێ
لاخاجە (خۆ.٬ڕەوا.)
لغاوە٬ (ئی کەوشییە ) ٬ بۆ جنێویش بەکاردێ .
لاخستن
کەمفرۆشتن٬ خستنەلاوە.
لاخێز
سێلاو.
لەش ساخی
ماخوولیا
ماخۆلیا٬ -یی: دێوانەیی٬ گراویی٬ دڵداری٬ خەمخواریی٬ خەمخۆری٬ گێژی
ماخۆ
(ڕۆژ.):خاوەند٬ خێویی٬ ماڵخۆ
ماخۆڵیا
ماخوولیا٬ سەوداسەر٬ گراو٬ دڵدار٬ دێوانه٬ حەبداڵ٬ گێژ٬ خەمخوار٬ خەمخۆر
ماخەر
(ڕۆژ.):ماکەر