تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شاخەی خەفیاگ
شاخەی مێو (ﺌەردە.)
تەرز٬ توولەی مێوێ.
شەلاخکاری
لە یەکێکدان بە شەلاخ، قامچی کاری.
شەلکەی ئاژاڵ و ووڵاخان
شەپەڵاخە
(هەورا.) پژمله. (کۆ.) تۆقات. (دەر.) تۆقە. (کە.) شەقەزلله، شەپاڵمە. ـ لێدان.
شەڕناخێوی
شەڕنەخێوی. شەڕنەخ. کلیلە. سووارسووارێن. تەڕاد. تەڕات، تەڕاتێن، غارغارێنی سووارانە لەپێش بووک و ئاهەنگاندا. شەڕەخێوی، ڕمبازی. ـ کردن: کەتنە تڕادێ.
فریاخستن
گەیاندنی چتێک بە کەسێک لەکاتێکی زۆر پێویستدا
قاخڵی
(هەورا.): کاخڵی گوڵێکە وە زەعفەرانی دەچێ
قازیاخە
گیایەکی بەهارییە گەڵای پانە بەکوڵاوی دەخورێ
قاچاخچی
کەسێکە کەل و پەل و زیندەواری قاچاخ بکڕێ و بفرۆشێ
قاچاخەڕێ
قاڵاخی پۆش
(ئەردە.): ڕەشپۆش
قرتماخە
قەتماغه٬ گەمڕە٬ کەمێڵی ئاژاڵ٬ تووێژی سەرەوەی برینان٬ قەبار٬ (کە.): قرتمژە٬ قامووشک٬ کنی٬ قەتماخه٬ گەمره٬ کەمێڵی ئاژاڵ٬ کەمێڵە
قولاخە
کۆمەل
قوڵاخی
قاڵاخی٬ ڕەش٬ کراسی ڕەشی تازیەداری
قوڵاخە
مۆڵ بوونی ماسی و ئاژاڵە
قوڵاخەدان
کۆمەڵ بوون و بەسەر یەکتری کەوتنی ماسی لە سەرمادا. کۆمەڵ بوونی گیاندار
قۆزاخە
-ی لۆکە:کەلووی پەمۆ.گوڵی بەری پەممۆ. –ی پەمۆ: گاڵ٬ گۆزک٬ کەلوو٬ تۆربەو تێکوڵی پەمۆیه٬ -ی ئاوریشم: چتێکی گردە کرمی ئاوریشم هەڵیدەپێچێ. قۆزڵاخە٬ کاسه٬ خڵێف