تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گابەرە (کە.)
گاشەبهرد٬بەردی گەورە.
گابەڵەگ
چولەکەیەکە.
گلگیر (بابا.)
کەو٬ سەرەند٬ کونی لە بێژنگی و شیلگیر و هەمووان گەورەترە.
گولابی (هەکا٬ باد.)
تووکی سەری منداڵانە لە نێوانی ڕوومەت و گوێدا ٬ کەلە دێهاتاندنا ناتراشێ ٬ تەمەریشی پێدەڵێن.
گوندک (بابا.)
گونکە (بابا.)
ئەنگوتک.جوورە ترێیهکە.
گوژم (جا.٬ بابا.)
گووڕ٬ بەهێز و گوڕەوە ٬ پەلە٬ تالووکە٬ تاو٬ بە ـــ : بە پەلە ٬ بە تالووکە٬ بەتاو.ـــ ە : تا؟ڵووکە٬ بە پەلە ٬ لە لێدانیدا٬ زۆر لە زیانێدا ٬ (هەورا.) هێز ٬ تووند٬ کشان٬ لە بازدانی سێ باز و ئیدیدا مرۆ بکشێتە دواوە و ئەوجا غاردات بۆ بازدانێ (شا.) مێوژی ڕەش و کاکڵی گوێز و قەزوان پێکەوە دەکوترێن و دەکرێتە هەویر لە زستانێدا زۆر خۆشە . ـــ ە تر : زیاتر٬ زێتر٬ پتر.
گوڵابەتوون
گولاباتوون٬ سیم و شریت و قەیتانی ئاوریشمە٬ کەلەلای ژنانی موکریان پەراوێزی جلانی پێ دەڕازێننەوە.
گوڵەوەچنی (بابا.)
گوڵ هەڵگرەوە٬ گوڵچن
گۆنگە (بابا.)
گوونج٬ لوولەی سوورەوە کراوە لە گڵی بۆ ئاو بەژێر خاکدا بردن.
گیا سنجابی
گیا وەردێنە (بابا.)
گیایەکی گەڵا ووردە ٬ بۆ زگ ئیشە باشە.
گیابڕکە
بڕوانە: گیابڕە.
گیابڕین
گیا دەرمانە٬ گیایەکە بسیێک بڵند دەبێت و گوڵەکەی وەکو ئی بووژانی سوورە.
گیابڕینە
بەتۆزی بۆ برینی زۆر باشە٬ بەتەڕی بکوترێ لەسەر هەر جێگایەکی لەشی مرۆڤی دانرێ دەیکاتە برین لەنێو کەژمێراندا دەیکاتە پوقلە (پورگ).
گیابەن
گیایەکە بەنی لێ دروست دەکرێت .
گیابەنمد
گیایەکە لە شاخاندا دەڕوێت ٬ گوڵی سپی و بۆن خۆشە و ئاوەکهی بۆ ژانە زگ زۆر باشە ٬ (هەورا.) وەرکەمەر ٬ ڤەرکەمەر ٬ (هەکا) خوشبین.
گیفک (بابا.٬ بالەک)
گووڵینگ.
گینوو (بابا.)
گووێنی
گەرمەژنە (بابا.)